
وەزارەتى بەرگرى ئەمریکا رایگەیاند، لەگەڵ داڕێژەری هێرشەکانی 11ـى ئەیلول، کە جگە لە تۆمەتباری سەرەکی لەگەڵ دوو تۆمەتباری تر رێکەوتنککراوە کە بە مەرج دانبە تاوانەکانیاندا دەنێن.
رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ئاشکرایکردووە، خالید شێخ محەمەد، پلانداڕێژەى سەرەکی هێرشەکانى 11ـى سێپتەمبەرە، پنتاگۆن رێککەوتنی لەگەڵدا کردووە کە لە بەرامبەر زیندانی هەمیشەیی ئامادەیە دانبە تاوانەکەیدا بنێت بە مەرجێک سزایی لەسێدارەدانی بەسەردا نەسەپێنرێت.
ئاماژە بەوەکردوە، جگە لە خالید شێخ محەمەد پاکستانی کە دارێژەی هێرشەکانە هاوکات دوو تۆمەتباری تری هێرشەکان رێککەوتنی لەگەڵدا کراوە بەناوەکانی وەلید بن عەتاش و مستەفا ئەلهەوساوی، کە ساڵانێکی زۆرە لە گوانتانامۆ راگیراون.
بەگوێرەی رۆژنامەکە، لە مانگی ئازاری ساڵی 2022، پارێزەرانی ئەو سێ دەستگیرکراوە پشتڕاستیانکردەوە، دانوستانەکان بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لەسەر سزایەک لە بەرامبەر دانپێدانان بە تاوانەکەیاندا بەڕێوەدەچێت.
رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر، لە 11ـى ئەیلولى 2001، لەلایەن رێکخراوى ئەلقاعیدەوە زنجیرەیەک هێرش لە ئەمریکا لە رێگەى فڕۆکەى نەفەرهەڵگرەوە ئەنجامدران، دوو لە هێرشەکان بۆ سەر هەردوو تاوەرى بازرگانیى جیهانى لە شارى نیویۆرک بوون کە تاوەرەکان رووخان.
هێرشى سێیەم بۆ سەر تەلارى وەزارەتى بەرگریى ئەو وڵاتە ناسراو بە “پنتاگۆن” بوو، هێرشى چوارەمیش پێش گەیشتن بە ئامانجەکەى لەلایەن سەرنشینەکانیەوە شکستیپێهێنرا و فڕۆکەکە کەوتەخوارەوە و تەقییەوە، لە ئاکامى هێرشەکاندا زیاتر لە سێ هەزار کەس گیانیانلەدەستدا.

ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









