
پارەی عێراقی
SNN
وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، رێکارەکانی مووچەی مانگی ئابی خانەنشینان تەواو بووە و رەوانەی بانکەکان کراوە و مووچەکانیان بە زیادکراوی وەردەگرن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 1ی ئاب، حوسام عەبدولستار، بریکاری دەستەی گشتیی خانەنشینی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە جێبەجێکردنی پلانەکانی دەستەی خانەنشینان بۆ دابەشکردنی مووچەکانیان لەسەرەتای هەموو مانگێکدا، کە پێش هەموو وەزارەتەکانی مووچەکانیان دابەشدەکرێت.
ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا دەستەی خانەنشینی رێکارەکانی زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی تەواو کردووە و رەوانەی بانکەکانی کردووە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی ئەمساڵ بە زیادکراوی، هاوکات بە کورتە نامە ئاگاداری خانەنشینان دەکرێتەوە تاوەکو مووچەکانیان وەربگرن.
روونیکردووەتەوە، یارمەتییەکانی کۆتایی خزمەت لە چوارچێوەی پلانی مانگی ئاب بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرجدەکرێت کە خانەنشین دەکرێن ئەوەش دوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەی خانەنشینی.
ئەمە دوای ئەوەهات، 10ـی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی دا لەسەر زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق و بەپێی ئەو بڕیارە بڕی 150 هەزار دینار بۆ مووچەکانیان زیاد دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە و لیستەکەیان لە بەغدا لە وردبینیدایە، بە گوێرە زانیارییەکانی سیپان شێروانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگهیاندووە، ئەم مانگە زووتر لیستی مووچە نێردراوە و هیچ کێشەیەکی تیادا نەبووە و لەلایەن دیوانی چاودێری هەرێم و عێراق لیستەکان وردبینیان بۆ بکراوە و هیچ کێشەیەکیان نەبووە.
وتیشی:”هەفتەی داهاتوو مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی و پێشمەرگە و خانەنشینان تەمویل دەکرێت و ئەگەری هەیە تەمویل کردنی مووچە بە چەند قۆناغێکی خێرا و یەک لەدوای یەک بێت”.
هاوکات، خانەنشینانی هەرێم بە هەمان شێوەی خانەنشینانی عێراق و بە بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراق مووچەکانیان هاوتای بەغدا دەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت بۆ مانگی حەوت مووچەکانیان بە هاوتاکراوی وەردەگرن یاخود نا.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
تەنیا سێ ڕۆژ ماوە بۆ سوودمەندبوون لە لێخۆشبوونی قەرزی کۆنی کارەبا
9 خولهك لهمهوپێش -
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
20كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









