تەنها لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاد لە 80 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەی هەرێمی كوردستان كراون

هاوردهكردنى ئۆتۆمبێل له مهرزهكانى ههرێمهوه
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرەرای ئەو هەموو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایەی كە لەهەرێمی كوردستان بوونیان هەیە و تا ئێستا چارەنووسیان یەكلای نەكراوەتەوە، بەگوێرەی نوێترین ئامار تەنها لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا زیاتر لە 80 هەزار و 300 ئۆتۆمبێل لەدەروازە سنورییەكانەوە هاوردەكراون، هاوكات هەر لەو ماویەدا بە بەهای زیاتر لە سێ ملیار دۆلار كاڵا هاوردەكراوە.
بەگوێرەی ئەو داتا و زانیارییانەی كە لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حكومەتی هەرێمەوە بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، لەماوەی شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 80 هەزار و 399 ئۆتۆمبێل لە دەروازە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستانەوە هاوردە كراون، هاوكات هەر لەو ماوەیەدا بە بەهای سێ ملیار و 220 ملیۆن دۆلار بڕی 271 هەزار و 378 تۆن كەلوپەل وكاڵای دیكە لەدەروازە سنورییەكانەوە هاوردەكراون.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNلە ئێستادا لەسەرجەم شاروشارۆچكەكان بەهەزاران ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و خوارمۆدێل بوونیان هەیە و تا ئێستا لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی شارەكان تۆمارنەكراون، هاوكات وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمیش هیچ پلانێكی نیە بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنووسی ئەو ئۆتۆمبێلە بێسەرەتایانە.
هەر بەهۆی زۆربوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل لەشاروشارۆچكەكان تادێت ڕووداوەكانی هاتووچۆش ڕوو لەزیاد بوون دەكەن، ئەوە سەرەڕای ئەوەی ڕێگاوبانەكانی ناو شارو دەرەوەی شار توانای لەخۆگرتنی ئەو هەموو ئۆتۆمبێلەیان نەماوە كە لەهەرێمی كوردستان بوونیان هەیە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









