“تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادەنییە لیستی مووچەخۆران بداتە بەغدا بۆ تەوتین، بەڵکو فشار دەکات هەژماری من جێگرەوە بێت”

سۆران عومەر
SNN
پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، وەزیری دارایی عێراق بۆ بە بانكیكردن (توطین)ی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بانکەكانی رەشید و رافیدەین و TBI چاوەڕوانی وەڵامە.
سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بۆ بەدواداچوونی جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە تەوتینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی ژمارە (780/د لە 2024/6/3) پرسیارم لە وەزیری دارایی عێراق کرد چییان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی.
وتیشی، “وەزیری دارایی عێراق بە نووسراوی ژمارە (5779 لە 2024/7/23) ئاماژە بەوە دەکات لە 2024/4/7 بە نووسراوی ژمارە (9429) داوای زانیاریی فەرمانبەرانی هەرێمیان کردووە بۆ تەوتینی مووچەکانیان لە بانکی رەشید و رافیدەین و TBI و، چاوەڕوانی وەڵامی حکومەتی هەرێمن”.
سۆران عومەر باسی لەوەشكرد، “تا ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم ئامادەنییە لیستەکان بدات بۆ تەوتین و دەستی بە فشار کردووە لەسەر فەرمانبەران تاکو هەژماری من لە بانکی ئەهلی پڕبکەنەوە”.
دووپاتیشیكردەوە، دوای ئەم وەڵامەی وەزیری دارایی فیدراڵ ئاشکرایە حکومەتی هەرێم پاش 112 رۆژ لە داواکردنی زانیاریی مووچەخۆران ئامادەنیە تەوتین بكات بەهۆی ئەوەی دەیەوێت جڵەوی پارەی مووچە لای خۆی بێت و خەریکی فشاری نایاساییە لەسەر مووچەخۆران بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی هەژماری من.”
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشكرد، لەدوای ئەم بێ وەڵامییەی حکومەتی هەرێم بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی هەنگاوی دی دەگرینەبەر.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
18كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
18كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









