
بۆردومان
SNN
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا دەستیان کەوتووە، بە دڵنیاییەوە کوژرانی محەمەد زەیف، فەرماندەی لقی سەربازی حەماس لە هێرشەکەی سێ هەفتە لەمەوبەر لە باشووری غەززە پشتڕاست دەکاتەوە.
حەماس پێشتر ڕایگەیاندبوو لە هێرشی سێ هەفتە لەمەوبەر، لانیکەم 90 فەلەستینی لە هێرشی سوپای ئیسرائیل ڕۆژی شەممە بە ئامانجی کوشتنی محەممەد زەیف کوژراون.
محەمەد دیاب ئیبراهیم ئەلمسری ناسراو بە محەممەد زەیف فەرماندەی لیواکانی عیزەدین قەسام باڵی سەربازی حەماس بووە.
سێ هەفتە لەمەوبەر کاتێک هەواڵی هاوشێوە بڵاوکرایەوە، حەماس کوژرانی محەمەد زەیفی ڕەتکردەوە.
محەممەد زەیف لە گرنگتین ئەو کەسانەیە کە ئیسرائیل داوای دەکرد و وەک یەکێک لە دیزاینەرە سەرەکییەکانی هێرشی 7ی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل دادەنرێت.

ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









