“پارتی هەموو هەوڵێكەدا بەمانەوەی ڕاكان جبوری لە پۆستی پارێزگاری كەركوك تەنها لەپێناو خستنی ئیدارەی یەكێتی”

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوک ئاماژە بەوەدەكات، لەماوەكانی ڕابردوودا پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئاشكراو بە نهێنی هەموو توانا و هەوڵەكانی بەو ئاراستەیەبوون كە یەكێتی بێبەش بكات لە پێكهێنانی ئیدارەی خۆجێی پارێزگای كەركوك بۆ ئەومەبەستەش هەموو سازشێكی كردووە تەنها لەپێناو ئەوەی پارێزگار بۆ یەكێتی نەبێت.
هۆشیار هیجران، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە لیستی هاوپەیمانی كەركوك هێزوئیرادەمانە بە SNNی ڕاگەیاند: لەماوەكانی ڕابردوودا هەموو هەوڵەكانی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەو ئاراستیە بوون كە كورد یەك دەنگ و یەكگرتووبێت لە بەرامبەر لیست و فراكسیۆنەكان، بەڵام ئەوەی چاوەڕانمان نەدەكرد ئەوەبوو كە پارتی وەك پیشەی هەمیشەییان بە ئاشكرا و بەنهێنی هەوڵی رێككەوتنی ژێربەژێر دەدات لەدژی یەكێتی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەموو لایەك ئەو ڕاستییە باش دەزانن كە تاکە هێز لەدژی مانەوەی ڕاكان جبووری بووە لە پۆستی پاریزگاری كەركوك یەكێتی نشتیمانی كوردستان بووە، بۆ ئەومەبەستەش پەرلەمانتارانی یەكێتی چەند نوسراویان ئاراستەی سەرۆك وەزیران و لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بە دورخستنەوەی ناوبراو لە پۆستەكەی، بەڵام ئەوە پارتی بوو كە لەو ڕووەوە بێدەنگی هەڵبژاردووە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، پارتی هەموو هەوڵێكی بۆ ئەوەیە بەهەر نرخێك بێت بگاتە ڕێككەوتن لەگەڵ لایەنە عەرەبی و توركمانەكان بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگار بۆ یەكێتی نەبێت، بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە سەركەوتوو بێت تەنانەت پارتی بە ئاشكرا نەیانشاردووەتەوە كە پێیان باشە كەسێكی عەرەب یان توركمان ببێتە پارێزگار بەڵام كەسێكی كورد كە یەكێتی بێت نەبێتە پارێزگاری كەركوك
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









