
SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات هەموو هەوڵێكی یەكێتی و پەرلەمانتارانی فراكسیۆنەكەمان ئەوەبووە كە ڕێگە بگرین لەو كارە نایاساییانەی كە لەماوەكانی ڕابردوودا لە كەركوك لەلایەن پارێزگاری سەپێندراوی كەركوكەوە ئەنجام دراون، بەڵام پارتی بەهەمووشێوەیەك هەوڵی ڕێككەوتنی ژیربەژیری داوە لەدژی یەكێتی.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنمی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری كەركوک لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: تۆمەباركردنی یەكێتی لەلایەن پارتییەوە بەوەی كە گوایە ڕێككەوتنی ژێربەژێری كردووە و یەكێتی هۆكاری مانەوەی (ڕاكان جبوری) بووە لە پۆستەكەی تۆمەتی زۆر بێبەنمان، چونكە لەماوەكانی ڕابردوو پەرلەمانتارانی كورد بەتایەت من و (دیلان غەفور) كە ئەویش نوێنەری كەركوكە چەندین نوسراومان ئاراستەی سەرۆكوەزیران كردووە بە دوورخستنەوەی پارێزگاری سەپێندراوی كەركوك.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا هەڵوێستێكی جدیمان لە پارتی نەبینیوە كە لە پێناو بەرژەوەندی یەكخستنی ماڵی كوردیدا بێت جگە لەوەی هەموو هەولێكی پارتی بۆ ئەوەبووە بەڕێككەوتنی ژێربەژێر لەگەڵ لایەنە عەرەب و توركمانەكان بگاتە ڕێككەوتن بۆ ئەوەی پۆستی پارێزگاری كەركوك بۆ یەكێتی نەبێت كە مافێكی یاسایی خۆیەتی و زۆرترین دەنگی بەدەستهێناوە.
ئەو نوێنەرەی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی زۆر سازشی لەسەر مافەكانی خۆی كردووە لەپێناو یەكخستنی ناوماڵی كوردی و هێنانەكایەی یەكدەنگی، بەڵام لەراستیدا ئەوەمان لە پارتی بەدینەكردووە و هیواخوازبووین پارتیش هاوشێوەی یەكێتی هەوڵ بۆ یەكخستنی ناوماڵی كورد بدایە بەڵام ئەوان لێك نزیكبوونەوەیان لە عەرەب و توركمان لە یەكێتی پێباشترە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









