رۆژنامه‌یه‌كى ئه‌مریكى هه‌موو شتێكى له‌سه‌ر شێوازى كوشتنى ئیسماعیل هه‌نیه ئاشكرا كرد

ئه‌و میوانخانه‌یه‌ى كه ئیسماعیل هه‌نیه‌ى تێدا كوژرا له تاران | فۆتۆ: ئیرنا
SNN
رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى ئاشكراى كرد، شوێنه‌ى حه‌وانه‌ى ئیسماعیل هه‌نیه له‌ژێر چاودێرى سوپاى پاسداران‌دا بووه و به بۆمبى دانراو له دووره‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ى ئاب، رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى ئه‌مریكى له‌باره‌ى ورده‌كارى كوشتنى ئیسماعیل هه‌نیه، به‌رپرسى مه‌كته‌بى سیاسى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس راپۆرتێكى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، “هه‌نیه له‌ڕێگه‌ى مووشه‌كه‌وه نه‌كوژراوه، به‌ڵكو له‌ڕێگه‌ى بۆمبى دانراوه‌وه كوژراوه. بۆمبه‌كه چه‌ند مانگێك پێش رووداوه‌كه به نهێنى براوه‌ته ئه‌و شوێنه. له دووره‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كانى رۆژنامه‌كه، “ئه‌و میوانخانه‌یه‌ى كه هه‌نیه‌ى تێدا كراوه‌ته ئامانج ده‌كه‌وێته باكوورى تاران و له‌ژێر چاودێرى راسته‌وخۆى سوپاى پاسداران‌دا بووه”.
ئیسماعیل هه‌نیه، رۆژى سێشه‌ممه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له مه‌راسمى ده‌ستبه‌كاربوونى مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆككۆمارى نوێى ئێران سه‌ردانى تارانى كرد، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه له شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى خۆى له تاران خۆى و پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كه‌ى كرانه ئامانج و كوژران.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئێران به به‌شدارى هه‌زاران كه‌س نوێژى مردووى له‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ى كرد، پاشان ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى قه‌ته‌ر كرایه‌وه و له‌وێ به‌خاكسپێردرا.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









