کاروان یاروەیس: مووچەی پلە باڵاکان و پەرلەمانتارانی عێراق کەمکرایەوە

SNN-
بەهۆی سکاڵایەکی دادگای فیدڕاڵی مووچەی پلەباڵاکان و پەرلەمانتاران لە عێراق کەمکرایەوە.
كاروان یاروه‌یس، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق لە فراكسیۆنی یه‌كێتی ماڵپەڕی فەرمی یەکێتی راگەیاندووە، بۆ مانگی تەمموز په‌رله‌مانتارانی عێراق مووچه‌كانیان كه‌مكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه داواكرابوو پله باڵاكان له‌حكومه‌ت مووچه‌كانیان كه‌مبكرێته‌وه.
دەشڵێت:”لە بەرامبەردا بۆچوونێك هه‌یه كه په‌رله‌مانتار پله باڵا نییه و ته‌نها بۆ چوار ساڵ له‌و پله‌یه‌دا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه پێویست ناكات ئه‌و بڕیاره په‌رله‌مانتاران بگرێته‌وه”.
راشیگەیاندووە، له‌رابردوودا په‌رله‌مانتاران مووچه‌یه‌كی جێگیریان هه‌بوو كه 8 ملیۆن و 200 هه‌زار دینار بووه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره نوێیە به‌شێكی زۆری په‌رله‌مانتاران مووچه‌كانیان كه‌میكردووە و تەنها ئەوانە کەمی نەکردووە کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرن و ئەوانەش کە دکتۆرایان هەیە مووچەکانیان زیادیکردووە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویست بوو كار و چالاكی و هه‌وڵی په‌رله‌مانتاران بكرێته پێوه‌ر نه‌وەک بڕوانامه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌م بڕیاره هه‌موو په‌رله‌مانتارێك 4 ملیۆن دیناری جێگیری هه‌یه و پاشان ده‌رماڵه‌كانی دیكه وه‌رده‌گرێت، له‌م چوارشێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی په‌رله‌مانتاران وه‌ك یه‌ك نابێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









