یەك لیتر پاشماوەی پاڵاوگەكان 100هەزار لیتر ئاوی ژێر زەوی هه‌ولێرى ژه‌هراوى كردووه

داخستنى ده‌رگاى پاڵاوگه‌یه‌كى نایاسایی له هه‌ولێر | فۆتۆ: پارێزگاى هه‌ولێر
SNN – عەلی حەمە سەعید
ته‌نیا یه‌ك لیتر له پاشماوه‌ى پاڵاوگه نایاساییه‌كان 100 هه‌زار لیتر له ئاوى ژێرزه‌وى هه‌ولێرى پیسكردووه و ئەندامێكی لیژنەی وزە و سامانەسروشتییەكانى خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستانیش ده‌ڵێت: “پاڵاوگه نایاساییه‌كان داناخرێن، ئه‌و قسانه‌ى كه ده‌كرێن ته‌نیا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه”.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتى: “بڕیارمانداوه به داخستنى 138 پاڵاوگه‌ى نایاسایی به‌هۆى ئه‌وه‌ى بوونه‌ته‌هۆكارى پیسكردنى ژینگه‌ى هه‌ولێر.
له‌باره‌ى بڕیارى داخستنى پاڵاوگه‌كان، د.شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان بە SNNی راگەیاند، “ئێمە كاتێك لە پەرلەمان بووین چەند جارێك بابەتی بوونی ئەو پاڵاوگە نایاساییانە و مەترسییەكانیانمان ئاراستەی حكومەت و لایەنی پەیوەندیدار كرد، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی باڵا لەپشت دامەزراندنی پاڵاوگەكانەوەن و داهاتێكی خەیاڵییان دەستدەكەوێت و ئەو داهاتەش ناگەڕێتەوە بۆ حكومەت، بۆیە هیچ لایەنێكی پەیوەندیدار نەهات بەدەم هۆشدارییەكانمانەوە و درێژە بەكاركردنیان دراوە”.
د. شێركۆ جه‌وده‌ت پێیوایه بڕیاره‌كان بۆ داخستنى پاڵاوگه‌كان، “ته‌نیا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه” و ده‌ڵێت: “ئەو پاڵاوگە نایاساییانە نەوتی هەرێمی كوردستانیان پێدەدرێت بەشێوەیەكی نایاسایی، بۆیە ئەوەی ئەو پاڵاوگانە دەیكەن دووجار نایاساییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرپرسی باڵا لەپشتیانەوەیه كاریان لەبەر رۆشتووە و هیچ گرفتێكیان نەبووە، لەداهاتووشدا گرفتیان نابێت و ئەوەی دەوترێت تەنیا بانگەشەی هەڵبژاردنە”.
له‌باره‌ى ئه‌و زیانه‌ى كه ئه‌و پاڵاوگانه به ژینگه و ئاو و خاكى هه‌ولێریان گه‌یاندووه د. شێركۆ جه‌وده‌ت وتی: “هەر لیترێك لە پاشماوەی ئەو پاڵاوگانە بڕی 100 هەزار لیتر لە ئاوی ژێر زەوی ژەهراوی دەكەن، بۆیە ئەگەر بەرپرسانی هەولێر لە خەمی هاوڵاتیانی شارەكەدان دەبوو هەر زوو پێش 10 ساڵ بڕیاری داخستنی ئەو پاڵاوگانەیان بدایە، یاخود بەلایەنی كەم رێگەیان نەدایە بە دامەزراندینان، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرپرسانی باڵادەست خاوەنی ئەو پاڵاوگانەن و مانگانە داهاتێكی خەیاڵیان دەستدەكەوێت رێگەیان نەداوە بەداخستنیان و ئێستا بەهەمان شێوە رێگەنادەن دابخرێن”.
ته‌نیا شێركۆ جه‌وده‌ت نییه كه پێیوایه هه‌ڵمه‌تى داخستنى پاڵاوگه نه‌وتییه‌كان “بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه”، ملكۆ بازیانى، سه‌رۆكى پارتى سه‌وزى كوردستانه هه‌مان بۆچوونى هه‌یه و ده‌ڵێت: “ماویەكی زۆرە بە سەدان پاڵاوگەی نایاسایی لە سنووری پارێزگای هەولێر كاردەكەن و چەندین جۆری دوكەڵی زیانبەخش بەسەر ئاسمانی هەولێر و دەوروبەری پەخش دەكەن، ئێمە لەماوەكانی رابردوودا چەندین جار لایەنە پەیوەندیدارەكانی سنوورەكەمان لە مەترسییەكانی بەردەوامی ئەم پاڵاوگانە ئاگادار كردووەتەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەرپرسێكی باڵا لەپشت ئەم پاڵاوگانەوەیە گوێ لەداواكارییەكانمان نەگیراوە. ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌یه ته‌نیا بانگەشەی هەڵبژاردنە و ئێمە لەوەدڵنیاین كە ئەو پاڵاوگانە داناخرێن”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









