” دوو پاڵپشتی بەهێز هەن كە ناهیڵن مەترسی بۆسەر مووچەی هەرێم دروست ببێت”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات دوو پاڵپشتی بەهێز هەن كە دەبنە هۆی ئەوەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامی هەبێت، یەكێكیان بڕیاری دادگای فیدراڵییە و ئەویدیكەشیان پرۆژەیاسای بودجەی گشتییە، جەختیش دەكاتەوە ئەو تێبینیانەی چاودێری دارایی عێراق هەیەتی لەسەر لیستی مووچە بەهەند وەربگیرێن ئەوا مانگەكانی داهاتووكێشەكان كەمتر دەبنەوە.
دارا سێكانیانی، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی شەش مانگی ڕابردوو بۆ ئەم مانگەش ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هیچ گرفتێكی نییە، بەڵام مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كە نزیك بووەتەوە لە یەك تریلیۆن دینار بڕێكی كەم نییە و پێویستی بە ڕێكاری كارگێری و ئیداری هەیە بۆ ئەوەی ئەو بڕە پارەیە ڕەوانە بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دیوانی چاودێری دارایی عێراق چەندین تێبینیان لەسەر لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هەبووە لەمانگەكانی ڕابردوودا هاوكات ئەو تێبینی و سەرنجانەی كە هەیانبووە لایەنەن پەیوەندیدارەكانی هەرێمی كوردستانیان لێ ئاگادار كردووەتەوە، بۆیە ئەگەر ئەو تێبینیانەی چاودێری دارایی عێراق هەیەتی لەسەر لیستی مووچە بەهەند وەربگیرێن ئەوا مانگەكانی داهاتووكێشەكان كەمتر دەبنەوە و مووچە زووتر ڕەوانە دەكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی خێرا چارەسەركردنی كیشەو گرفتەكانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریداوە كە چەند فەرمانبەرێكی خۆی بنێرێتە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ داڕشتنەوەی ئەو لیستانەی كە لەلایەن هەرێمەوە ئامادە دەكرێن، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی دوو پاڵپشتی بەهێز هەن كە دەبنە هۆی ئەوەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوامی هەبێت، یەكێكیان بڕیاری دادگای فیدراڵییە و ئەویدیكەشیان پرۆژەیاسای بودجەی گشتییە.
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









