
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق
ئەندامێکی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند، پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ناپاكی كردووەو دەبێت حكومەت لەكاری بخات و, كۆتایی بەم ئاژاوە داراییە بهێنێت.
عالیە نسێف، ئەندامێکی لیژنەی دەستپاكی لە پەرلەمانی عێراق بە كەناڵی “العهد”ی راگەیاند، (51%) كەرتی بانكیی عێراق سزادراوەو ناپاكیی ناوخۆیی لەپشت ئەو سزایانەوەیە.
دەشڵێت:”بانكە بیانیەكان پشكەكانیان (60%) بەرزبووەتەوە لەبەرامبەر بانكە عێراقیەكان, بانكی ئەهلی كە پێشتر موفلیس بوو, ئێستا جوڵەی گەشەپێدانی گەورەی هەیە لە ئوردن و هەفتانە (150) ملیۆن دۆلار قازانج دەكات”.
لەلایەكی ترەوە، بەگوێرەی بەڵگەنامەیەكی نوسراوی پەرلەمانی عێراق، كە ئاڕاستەی عەلی عەلاق، پارێزگاری ناوەندی كراوە، داوای لێكراوە ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بێت، بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارێكی زارەكی پەرلەمانتار هادی سەلامی، كە بڕیارە بەمزوانە كاتی بانگهێشتكردنەكەی دیاریبكرێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









