دوای چاککردنەوەی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر دەست بە دابەشکردنی ئاو دەکرێتەوە

SNN
بەڕێوەبەری ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر رایگەیاند، ئەمشەو ئاو دەگاتە بەشێک لە ماڵان و بەشەکەی تر سبەی شەو ئاویان پێدەگات، پارێزگاری هەولێریش دەڵێت “پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی چواری هەولێر بەشێکی کارەکانی تەواو بووە”.
ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئاب، هیوا عەبدولرەزاق، بەڕێوەبەری ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر رایگەیاند، بەشێکی ئەو ماڵانەی لەسەر پڕۆژەکەن ئاویان پێدەگات و بەشەکەی تریان شەوی پێنجشەممە ئاویان پێدەگات.
هەر لەو بارەیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ چوار شەممە تاکو نیوەڕۆ پڕۆژەکە دەکەوێتەوە کار و ئاو رەوانەی کۆگاکانی ئاو دەکرێت، بەڵام پڕکردنەوەی کۆگاکان چەند کاتژمێرێکی پێویستە.
سەبارەت بە هۆکاری شکانی ئاوی ئیفرازی سێی هەولێر وتی: ” هۆکاری شکانەکە بەهۆی کۆنی بۆرییەکان و دروستکردنی پرۆژەکانی شەقامی 120 مەتری و 125 مەتری لەو پرۆژانە روویداوە زیانی بە بۆریەکانی ئاو گەیاندووە.”
ئاماژەی بەوەکردووە، لە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ئیفرازی چواری هەولێر، پڕۆژەکەش چاوەڕێی وەزارەتی دارایی عێراقە بۆ ئەوەی پارەی بۆ خەرجبکرێت.
ئاشکرایکردووە، 20 ملیار دینار بۆ فراوانکردنی دابینکردنی ئاو لە هەولێر تەرخانکراوە، ٪25ی ئەو بودجەیە کاری پێکراوە و گرفتەکانی ٪70ی پێ چارەسەر کراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممەی رابردوو، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، کە ئاوی پاک بۆ 40%ی دانیشتووانی شارى هەولێر دابین دەکات، بۆڕی گوێزەرەوەی ئاوی ئیفراز 3 شکا، بەمەش گواستنەوەی ئاو بۆ ئەو ماڵانەی لەسەر پڕۆژەکەن راگیرا.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









