کۆبوونەوەی تەیف سامی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دواخرا

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN
وابڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە تەیف سامی ئامادەی بەردەم لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بێت، بەڵام بەهۆی نەخۆشکەوتنی نەیتوانیوە و ئامادەبێت، بەو هۆیەوە کۆبوونەوەکە دواخراوە.
وابڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی ئاب، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ئامادەی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی وەزیران بێت و گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێکەوە بکەن، بەڵام ناوبراو بەهۆی ناساغییەوە نەیتوانیوە ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت، بەو هۆیەوە کۆبوونەوەی تەیف سامی لەگەڵ پەرلەمانی عێراق دواخراوە بۆ دوای تەواوبوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حوسێن.
لەوبارەیەوە پێشتر د.جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەSNN-ی ڕاگەیاندبوو: ئامانج لە کۆبوونەوەکەی تەیف سامی و لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بۆ گفتوگۆكردنبووە لەبارەی چەند پرسێكەوە كە گرنگترینیان بریتییە لە بابەتی دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە مانگانە لەكاتی خۆیدا ڕەوانەناكرێت و هەروەها بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاریش تاوتوێ دەكرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









