“پارتی بە12هەزار هێزەوە نەیتوانی مەخمور بپارێزێت، ڕێگریش بوو یەكێتی سنوورەكە لەهێرشەكانی داعش بپارێزێت”

لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان
SNN-عەلی حەمە سەعید
لە ساڵیادی ڕزگاركردنی مەخمور لە دەستی تیرۆریستانی داعش و دانانی سنوورێك بۆ هێرشەكانی ئەو هێزە تیرۆریستییە، فەرماندەیەكی سەربازی پێشمەرگە جەخت لەوەدەكاتەوە كە پێش ئەوەی مەخمور داگیربكرێت پارتی زیاد لە 12 هەزار چەكداری لەناو مەخمور هەبوو، بەڵام لەچەند كاتژمێرێكی كەمدا فریای ڕاكردن نەكەوتن و ڕێگریش بوون لەوەی یەكێتی سنوورەكە بپارێزێت.
غازی فەیسەڵ، فەرماندەی سەربازی لە هێزەكانی پێشمەرگە لە كاتی ئازادكردنی مەخمور لە دەستی داعش بە یSNNی ڕاگەیاند: مێژوو شاهیدە كە لەكاتی ئازادكردنی مەخمور لە دەستی چەكدارانی داعش هێزەكانی پێشمەرگەی یەكێتی چ ڕۆڵێكی كاریگەریان هەبوو، لەكاتێكدا پێش داگیركردنی مەخمور تەنها چەند چەند پێشمەرگەیەكی كەمی یەكێتی هەبوون لەو سنوورە ئەوانیش بۆ پاراستنی كۆمیتەكانی یەكێتی بوون، بەڵام پارتی زیاد لە 12 هەزار هێزی چەكدار و سەدان هامەری هەبوو لەناو مەخموور لەچەند كاتژمێرێكی كەمدا فەرماندەکان پێش پێشمەرگەکان ڕایانكرد.
ئەو فەرماندە سەربازییە ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ ئەوەی هێزەكانی پارتی بەو ژمارە زۆرەو ئەو هەموو چەك و هامەرەوە نەیانوتوانی بەرگری لە مەخمور بكەن، لە هەمان كاتیشدا ڕێگرییان دەكرد لەوەی كە یەكێتی هێز بێنێتە سنوورەكە و بەرگری لە شارەكە بكات، تەنانەت لەكاتی ڕاكردنی هێزەكانی پارتی گرفتیشیان بۆ هاووڵاتیانی بێدەستەڵات دروستكردبوو بۆ ئەوەی بگەنە شوێنێكی ئارام، تادواجار هێزەكانی یەكێتی هاتنە سنوورەكە و توانیان مەخمور ئازاد بكەن و دەیان شەهیدیشمان داوە لەو پێناوەدا.
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی و دەوروبەری راگەیەندرا
ئایار 8, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









