بڕی هاوكارییەكەی هاوپەیمانان بۆ لیواهاوبەشەكان كەمكرایەوە، SNNوردەكاری دەخاتەڕوو

پێشمەرگە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی لە دوومانگی ڕابردوودا ئەو بڕە پارەیەی وەك هاوكاری دەدرا بە پێشمەرگەو ئەفسەرانی لیوا هاوبەشەكان زیاد لە 430 هەزار دینار بوو، بەڵام بۆ ئەم مانگە ئەو بڕە پارەیە بۆ 385 هەزار دینار كەمكراوەتەوە و مانگی داهاتووش بڕەكە زیاتر كەمدەبیتەوە، هاوكات سبەی دەستبەدابەشكردنی هاوكارییەكەش دەكرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕیارە سبەی پێنجشەممە دەستبكرێت بەدابەشكردنی بڕی ئەو هاوكارییەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان بۆ لیوا هاوبەشەكانی پێشمەرگە تەرخانكراوە بۆ مانگی حەوت، بەڵام بۆ ئەم مانگە بڕی ئەو هاوكارییەی دەدرێت بە پێشمەرگە كەمكراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگەكانی ڕابردوو بۆ هەر پێشمەرگەو ئەفسەرێكی سەر بە لیواهاوبەشەكان بەبێ جیاوازی بڕی 432 هەزار دینار دابەدەكرا وەك هاوكاری، بەڵام بۆ ئەم مانگە بڕەكە بۆ 385 هەزار دینار كەمكراوەتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ژمارەی ئەو پێشمەرگە و ئەفسەرانەی كە سود مەند دەبن لە هاوكارییەكەی هاوپەیمانان زیادییان كردووە بەتایبەت بۆ ئەم مانگە كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ژمێریاری لە وەزارەتی پێشمەرگە سودمەند دەبن لەو هاوكارییە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بڕی ئەو پارەیەی كە لەلایەن هێزەكانی هاوپەیمانان تەرخاندەكرێت مانگە بڕی 25 ملیار دینارە، ئەو بڕە پارەیەش گۆنكاری بەسەردا نەهاتووە، بەڵكوو ئەوەی گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە زیاد بوونی ژمارەی ئەفەسەر و پێشمەرگانەیە كە چوونەتە ناو لیوا هاوبەشەكان و بۆمانگەكانی داهاتووش وابڕیارە چەند لیوایەكی دیكە بخرێنە سەر لیواهاوبەشەكان بەوجۆرەش بڕی ئەو 25 ملیارەی دابەشدەكرێت بڕێكی كەمتر دەدرێت بە پێشمەرگەو ئەفسەرانی سەر بە لیواهاوبەشەكان.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









