ماڵپەڕێکی ئیسرائیلی وردەکاری کوژرانی هەنییە ئاشکرا دەکات

SNN
هەرچەندە تائێستاش ئیسرائیل بە فەرمی کوشتنی ئیسماعیل هەنییە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس لە تارانی نەگرتووەتە ئەستۆ، بەڵام ماڵپەڕێکی ئەو وڵاتە وردەکانی کوشتنی ئەو سەرکردە فەلستینیە و ئەنجامدەرانی بڵاودەکاتەوە.
بە گوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی جوئیش کرونیکل ئیسماعیل هەنییە لە رێگە دانانی بۆمب لە ژێر سیسەمی شوێنی خەوتنەکەیەوە کوژراوە و ئاماژە بەوەدەکات، دوو ئەندامی یەکەی “ئەنسار مەهدی”ی سەر بە سوپای پاسداران کە ئەرکی پارێزگاری لە بیناکە و میوانەکانیان لە ئەستۆ بووە، پێشتر لە لایەن موسادەوە بەکرێگیراون و ئەرکی دانانی بۆمبەکەیان جێبەجێکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەگوێرەی دیمەنەکان کە لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون، ئەو دوو کەسە دوای دانانی بۆمبەکە دەستبەجێ بیناکەیان جێهێشتووە و بە ئۆتۆمبێلێکی رەش لەو ناوچەیە دوورکەوتوونەتەوە.
هەروەک ئاشکراشی کردووە، ئەو دوو کەسە هەمان رۆژ “بە هاوکاری موساد لە ئێران چوونەتە دەرەوە ئێستا لە وڵاتێکی باکوری ئەوروپان”.
تائێستا ئێران و ئیسرائیل لەبارەی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە هیچ لێدوان و کاردانەوەیەکیان نەبووە.
هەرچی بەرپرسانی ئێرانین باس لەوەدەکەن هەنییە کە بۆ بەشداری لە مەراسیمی دەستبەکاربوونی مەسعود پزیشکیان سەردانی ئێرانی کردبوو، بە مووشەک و لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراوە، بەڵام بەرپرسانی تەلئەبیب تائێستا هیچ لێدوانێکیان لە بارەی بوونی رۆڵی خۆیان لە کوشتنی ئەو بەرپرسەی حەماس رانەگەیاندووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
12كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









