“لە کەرکوک جیاکاری بەرامبەر بە کورد دەکرێت و ئەو بابەتەم گەیاندووەتە سەرۆکوەزیران”

دیلان غەفور
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو نادادیەی كە لە دامەزراندن و هەروەها جیاكاری لەنێوان پێكهاتەكانی كەركوك لە وەرگرتنی خوێندكاران لەپەیمانگای باڵای پەرەپێدانی ئاسایش و ئیداری و بێبەشكردنی خوێندكارانی كورد لەو پەیمانگایە، بە نوسراوێك سەرۆكوەزیرانی عێراقمان لەو بابەتە ئاگاداركردووەتەوە.
دیلان غەفور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بەSNNی ڕاگەیاند: وەك ەئەركێكی سەرشانی خۆم كە نوێنەری هاووڵاتیانی كەركوكم چاودێرم بەسەر كارەوبارەكانی حكومەت و دامەزراوەكانی دیكەوە بەتایبەت ئەو پرس و بابەەتانەی كە پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتیانەوە، لەو چوارچێوەیەشدا بەنوسراوێك داوامان لە سەرۆكوەزیرانی عیراق كرد كە رەچاوی هاوسەنگی بكرێت لە نێوان پێكهاتەكان لە وەرگرتنی خوێندكار لە پەیمانگای باڵای پەرەپێدانی ئاسایش و ئیداریی.
ئاماژەی بەوشكرد، ئەوەندەی بەدواداچوونمان كردووە بۆماندەركەوتووە كە جیاوازی لە نێوان پێكهاتەكانی كەركوك دەكرێت و كورد بێبەش دەكرێت لە وەرگرتنی خوێندكار لەو پەیمانگایە، بۆیە سەرۆك وەزیرانی عێراقیش داواكارییەكەمانی بە هەند وەرگرت و ئاڕاستەی وەزارەتی ناوخۆی كردووە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بكرێت.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ئەوەی كەركوك جیاوازە لە شارەكانی دیكە بەهۆی بوونی چەند پێكهاتیەكی جیاواز دەبێت ڕەچاوی هەموو پێكهاتەكان بكرێت و نابێت هیچ پیكهاتەیەك خۆی بسەپێنێت بەسەر پێكهاتەیەكی دیكەدا و پێویستە هاوسەنگی هەبێت لە دامەزراندن و جیاوازیی نەكرێت و هیچ پێكهاتەیەك پەراوێز نەخرێت، بۆ ئەومەبەستش وەزیری دادی عیراق بەردەوام لەم دۆسیەیانەدا هاوكاریمان دەكات.
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێشبەغدا رەزامەندی دەربڕیوە بەنزینی 450 دیناری بۆ هەرێم بنێرێت
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: سەردانەکەمان بۆ تاران بە ئامانجی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەیە
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەنزینی 750 دیناری؛ بۆ هەولێر زۆر و بۆ سلێمانی کەم
8كاتژمێر لهمهوپێش -
هەنگاوی کرداری بۆ دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









