لیستە نوێکەی مووچەی هەرێم کێشەی گەورەی بۆ وەزارەیی دارایی عێراق دروستکردووە

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق | فۆتۆ: Iraq Gov
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق باس لە هۆکارەکانی دواکەوتنی ناردنی مووچە دەکات لە بەغداوە بۆ هەرێم کە دەبوو لە دوو رۆژی رابردوودا بەغدا رەوانەی هەرێمی بکات.
ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی عێراق ئەوەی بە میدیاکان راگەیاند، بەهۆی ئەو گرێبەست و ناوە نوێیانەی کە خراونەتە نێو لیستی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی هەرێمەوە، وای کردووە کە داهاتی داواکراوی مانگانەی هەرێم کە بەغدا دابینی دەکات بۆ مووچە، زیاتر لە مانگەکانی رابردوو ئەمەش وایکردووە ناردنی مووچە لەم مانگەدا بۆ هەرێم دوابکەوێت.
سەرچاوەکە جەخت لەوە دەکاتەوە، هەتا وەزارەتی دارایی عێراق دڵنیانەبێتەوە لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم و لە ناوە نوێیانەی کە ئاراستەیان کردوون لە لیستەکەدا، ئامادە نییە مووچە بۆ هەرێم بنێرێت، بە جۆرێک داهاتی مانگانەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کەمتر لە 950 ملیار دینار بووە، بەڵام ئێستا داهاتەکە بۆ سەرو ترلیۆنێک دینار زیادی کردووە بەپێی ئەو لیستە نوێیەی کە حکومەتی هەرێم ئەم مانگە ئاراستەی بەغدای کردووە.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









