وردەكاری ژمارەی كارمەندانی چاودێری سەرسندوقەكان و بڕی پارەكانیان لە SNNەوە بزانە

کارمەندی کۆمسیۆن
SNN-عەلی حەمە سەعید
وابڕیارە ڕۆژی یەكشەممە كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق تیروپشك بۆ كارمەندانی چاودێری سەر سندوقەكانی هەڵبژاردن ئەنجام بدات، SNNیش وردەكاری ژمارەی كارمەندەكان و بڕی پارەكانیان دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی SNNكردوویەتی و بە پشت بەستن بەو زانیارییانەی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، وابریارە ڕۆژی یەكشەممە 11/8/2024 كۆمیسیۆنی بالای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكان بەشێوەیەكی ئەلیكترۆنی تیروپشك بۆ ناوی چاودێری سەرسندوقەكانی هەڵبژاردن ئەنجام بدات كە بۆ سەرجەم پارێزگاكان كۆمیسیۆنی پێویستی بە 42 هەزار كارمەند دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە كۆی ئەو 42 هەزار كارمەندەی كە كۆمیسیۆن پێویستی پێیەتی، بۆ پارێزگای هەولێر 18 هەزار كارمەند ناویان لە تیروپشكەكە بۆ سەر سندووقەكانی هەلًبژاردنی دەردەچێت، هاوكات بۆ بازنەی هەڵبژاردنەكانی سلێمانی و هەڵەبجە، كۆمیسیۆن پێویستی بە 14 هەزار و 500 كارمەند دەبێت، بەڵام تا ئێستا 58 هەزار فۆڕم بە شێوەی ئەلكترۆنی پڕ كراوەتەوە وزیاتر لە 42 هەزار داواكاری بە شێوەی كاغەزی گەڕێندراوەتەوە، لە پارێزگای دهۆكیش كۆمیسیۆن پێویستی بە نۆ هەزار فەرمانبەر دەبێت بەڵام 38 هەزار كەس فۆڕمیان پڕ كردووەتەوە و 24 هەزار كەسیان فۆڕمیان گەڕاندووەتەوە.
هەر لە بەدواداچوونەكانی SNNئەوەشهاتووە كە، لە تیروپشكەكە 80% بۆ فەرمانبەران دەبێت و 20%یش بۆ دەرچوانی زانكۆ و بۆ قوتابییان و دانەمەزراوان دەبێت، هاوكات ئەو كارمەندانەی كە فەرمانبەری حكومەت نین بڕی 250 هەزار دینار وەردەگرن و ئەوانەیشی فەرمانبەری حكومەتن، بڕی 150 هەزار دینار و سوپاسێك وەردەگرن.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
21كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









