نوێترین زانیاری لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە پارێزگای كەركوك

SNN-عەلی حەمەسەعید
ئەندامێكی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژەبەوەدەكات، بەبێ یەكێتی هەر هەنگاوێك بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك بنرێت، شكست دەهێنێت و سەركەوتوو نابێت چونكە هەمووان ئەوە دەزانن، كە یەكێتی، براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكە و پۆستی پارێزگاریش مافی خۆیەتی.
پەروین فاتیح ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی یەكێتی نشتیمانی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لەگەڵ ئەوەی گفتوگۆكان بۆپێكهێنانی حكومەتی خۆجێی لە كەركوك بەردەوامی هەیە، بەڵام تائێستا هیچ رێككەوتنێك لەنێوان فراكسیۆنەكانی كەركوك بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی پۆستی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكە نەهاتووەتە ئاراوە، ئەوەشی دەوترێت لەبارەی رێكەوتنی لایەنەكان و یەكلاكردنەوەی پۆستەكان، تەنها قسەیە و هیچ شتێك بە فەرمی لەئارادا نییە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر هەر لایەنێك بیەوێت یان هەنگاو بنێت بەبێ یەكێتی پۆستەكانی پارێزگاكە یەكلا بكاتەوە ئەوا شكست دەهێنێت و سەركەوتوو نابێت، چونكە هەمووان ئەوە دەزانن كە یەكێتی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوكە و وەرگرتنی پۆستی پارێزگار مافی خۆیەتی.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، دوای ئەوەی لەسەر راسپاردەی سوودانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك بەڕێوەچوو، دوای ئەو كۆبوونەوەیە 30 رۆژ لەبەردەم لایەنەكان هەبوو بۆ پێكهێنانی ئیدارەیەكی نوێ بۆ پارێزگای كەركوك ئێستا تەنها سێ رۆژ لەبەردەم لایەنەكاندا ماوە بۆ پێكهێنانی حكومەتی خۆجێیی كەركوك.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
20كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









