وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل: برسیکردنی زیاتر لە دوو ملۆن هاووڵاتی غەززە کارێکی ئەخلاقییە

سەربازێکی ئیسرائیلی
SNN
وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاند، هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ئازادکردنی بارمتەکانیان لە دەست حەماس، تەنانەت بیانوومان بۆ برسیکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن کەس هەیە و کارێکی ئەخلاقییە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 8ی ئاب، بێزالێل سمۆتریک، وەزیری دارایی ئیسرائیل رایگەیاندووە، لەپێناو ئازادکردنی بارمتەکان بیر لە برسیکردنی زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی غەززە دەکەنەوە و دەڵێت “ئەوە کارێکی ئەخلاقییە”.
ئەم قسانەی وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل کاردانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە و یەکێتی ئەوروپا لەوبارەیەوە رایگەیاند، برسیکردنی خەڵک بەمەبەست تاوانی جەنگە و چاوەڕێدەکەین حکومەتی ئیسرائیل خۆی بێبەری بکات لەو لێدوانانە.
لەلایەکی ترەوە، حکومەتی فەڕەنسا رەخنەی توندی لە قسەکانی وەزیری دارایی ئیسرائیل گرتووە و ئاشکرایکردووە، ناردنی هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە بەستراوەتەوە بە یاسایەکی نێودەوڵەتی و ئیسرائیل ناتوانێت بە هەر بیانوویەک بێت یاساکە پێشێلبکات.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









