سبەینێ وەزیری دارایی عێراق لەپەرلەمان هۆكاری نەناردنی پارەی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایی دەكاتەوە

نەرمین مەعروف
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی لیژنەی دارایی عێراق ئاماژە بەوەدەكات، وابڕیارە سبەینێ سێشەممە هەریەكە لە وەزیری دارایی و پلاندانی عێراق و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بێنە لیژنەی دارایی پەرلەمان، ئێمەش وەك نوێنەرانی كورد لە لیژنەی دارایی پرسیاری لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و چەند پرسێكی تر ئاراستە دەكەین.
دكتۆرە نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: لەسەرداوای ئێمە لە لیژنەی دارایی وابڕیارە سبەی سێشەممە هەریەكە لە وەزیرانی دارایی پلاندانان و پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق بانگهێشتی لیژنەی دارایی عێراق كراون ئەوەش بەمەبەستی پرسیار كردن و وەرگرتنی زانیاری لەبارەی چەند پرسێكی تایبەت بە بواری دارایی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە وەك نوێنەرانی كورد لە لیژنەی دارایی پرسیار ئاراستەی تەیف سامی دەكەن لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، بۆیە ئەگەر وەزیری دارایی عێراق سبەی ئامادەی لیژنەكەمان ببێت دەبێت هۆكاری نەناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی حەوت یەكلایی بكاتەوە.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، لەبارەی بابەتی نەبوونی پارەی كاش و چەند بابەتێكی دیكە گفتوگۆی لەگەڵ دەكەین، چونكە وەزارەتی دارایی عێراق خۆیان ئەوەیان بڵاوكردووەتەوە كە كێشەی پارەی نەختنینەیان نییە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
10كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









