بۆ یارمەتیدانی ئیسرائیل ئەمریکا جوڵەی بە کەشی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵین کرد

SNN
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، مبۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل لە کاتی هێرشی ئێران بۆ سەر ئەو وڵاتە دەستی بە جوڵەکردنی کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵینی بە ئاراستەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئاب، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، لوید ئوستن، وەزیرى بەرگریى ئەمریکا هاوتا ئیسرائیلییەکەى ئاگادارکردووەتەوە کە فەرمانى جوڵەپێکردنى کەشتى فرۆکەهەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵنى بە ئاراستەى ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست دەرکردووە.
جوڵەپێکردنى کەشتییە فرۆکەهەڵگرەکە هاوکاتە لەگەڵ ئەو گرژییانەى کە ناوچەى رۆژهەڵاتى ناوەراست بەهۆى هەڵکشانى ئاستى ناکۆکییەکانى نێوان ئیسرائیل و ئێران لەدواى کوژرانى ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى حەماس لە تاران گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیادیکردووە و هاوکات، ئێران هەڕەشەی تۆڵەکردنەوەی کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە ئیسرائیل دەکات، ئەمریکاش بۆ بەرگریکردن لە هەر هێرشێکى چاوەڕوانکراوى ئێران و ئەو گرووپانەى کە لەناوچەکەدا نزیکن لەو وڵاتە دژ بە ئیسرائیل و ئەمریکا ئامادەکاریی دەکات.
کەشتى فرۆکەهەڵگرى ئەبراهام لینکۆڵن یەکێکە لە پێشکەوتووترین کەرەستە سەربازییەکانى ئەمریکا و لەساڵى 1989خراوەتە خزمەتى هێزى دەریایى ئەو وڵاتە و تێچووى دروستکردنى کەشتییەکە زیاتر لە چوار ملیار دۆلار بووە، کۆى کارمەندانى سەر کەشتییەکە زیاتر لە شەش هەزار کارمەندە و نەخۆشخانە و ستافى تەواوەتى پزیشکیش لەسەر کەشتییەکە جێگیرکراوون.
لەلایەکی ترەوە، میدیاکانی ئیسرائیل ئاشکرایدەکەن، ڕەنگە ئێران لە ڕۆژانی داهاتوودا هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل، تەنانەت رەنگە هێرشەکە پێش کۆبوونەوەی لوتکەی داهاتوو، بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ حەماس، ئەنجامبدات.
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









