مقاوەمەی ئیسلامی هەڕەشەی وەڵامدانەوە دەکات لە ئەمریکا

SNN
گرووپە چەکدارەکانی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ھەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئەمریکا دەکات، ئەمەش ئەگەر ئەمریکا ئاسمانی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ئێران.
ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئاب، گروپە چەکدارەکانی سەر بە مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایدەکات، ئەمریکا بەردەوامە لە پێشێلکاریەکانی دژی چەکدارانی سەر بە گروپەکەیان و پشتیوانیەیکانی بۆ ئیسرائیل بەردەوامە ئەمە لە کاتێکدایە ئیسرائیل بەردەوامە لە تاوانی جەنگ و کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە، هاوکات ئەمریکا بەبێ گوێدانە سەروەری عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە ئاسمانی وڵاتەکەیان بۆ هێرشەکان بەکاردەهێنێت.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەربێت و ھێزەکانی ئەمریکا جارێکی تر ھێرشبکەنەسەر گروپەکەیان یاخود ئاسمانی عێراق بەکاربھێنن بۆ ھێرشکردنەسەر ئێران، ئەوکاتە وەڵامی ئەمریکا دەدەنەوە و چیتر بێدەنگ نابن لە ئاست پێشێلکارییەکانی ئەمریکا.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، بەگوێرەی سەرچاوە ئەمریکییەکان ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێکی توندی ئاڕاستەی سەرۆ وەزیرانی عێراق کردووە لەبارەی ھەڕەشەی گروپە چەکدارەکان بۆ ھێرشکردنە سەر ھێزەکانی ئەمریکا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
23كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
16 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









