“ئەوەی یەكێتی و سەرۆك بافڵ هەوڵی بۆ دەدا لەبەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكانی كەركوك بوو”

SNN-عەلی حەمە سەعید
نوێنەرێكی كورك لە پەرلەمانی عێراق جەخت لەوەدەكاتەوە، ئەو گرێ كوێرەی لە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك هەبوون بە توانا و دانایی سەرۆك بافل كۆتایی بەو گرێ كوێرەیە هات، هاوكات ئەوەی شەوی ڕابردوو ڕوویدا لە هەڵبژاردنی پارێزگار و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەبەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكان بوو نەك تەنها پێكهاتەی كورد.
سەباح حەبیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری كەركوك لە پەرلەمانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: كۆتاییهێنان بە گرێ كوێرەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك هاتبوویە ئاراوە لەبەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكانی كەركوكە، چونكە هاووڵاتیان بۆیە بەشداری هەڵبژاردنیان كرد بۆ ئەوەی نوێنەرانی خۆیان بتوانن داواكاری و پێداویستییەكانی شارەكەیان بۆ جێبەجێبكەن نەك كەسانێك كە بەبێ هەڵبژاردن سەپێندرابوون بەسەر شارەكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی جێگای دڵخۆشییە ئەوەیە كە لەیەكەم پەیامی خۆیدا دوای هەڵبژاردنی بە پارێزگاری كەركوك ( ڕێبوار تەها) جەختی لەوەكردووەتەوە كە خۆی بە پارێزگاری هەموو پێكهاتەكانی كەركوك دەزانێت بەبێ جیاوازی، ئێمە لەوە دڵنیاین كە پارێزگاری نوێی كەركوك خزمەتی هەموو پێكهاتەكان دەكات بەبێ جیاوازی بۆیە ئەوەش لە بەرژەوەندی هەموو پێكهاتەكاندایە.
ئەو نوێنەرەی كەركوك لە پەرلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، زۆر پلان و هەوڵ هەبوون بۆ ئەوەی یەكێتی بخرێتە دەرەوەی بازنەی پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك لەكاتێكدا یەكێتی زۆرترین كورسی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوكی هەبوو، بەڵام یەكێتی هەموو ئەو هەوڵانەی شكستپێهێنا و لە بەرژەوەندی مافی گەلی كورد و هەموو پێكهاتە رەسەنەكانی شارەكە پۆستی پارێزگاری كەركوك یەكلای كرایەوە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









