
جەمال کۆچەر
SNN
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، بەهۆی دۆخی فەرمانبەران و دەنەمەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە، دوور نییە تەمەنی خانەنشینی بگەڕێتەوە یاسا کۆنەکە و یاسا تازەکە رەتبکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ی ئاب، جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕۆژنامەی سەباحی ڕایگەیاندووە، هەموارکردنی پێشووی یاسای خانەنشینی کە تەمەنی بە 61 ساڵ دیاریکردبوو، ئامانج لێی ڕەخساندنی 300 هەزار هەلی کاری نوێ بوو، بەڵام لەگەڵ نەبوونی دامەزراندنی نوێ لە بوودجەی ساڵانی ئێستا و داهاتوو تەمەنی خانەنشینی دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەکردووە، دوورنییە دۆخی ئێستا ببێتە هۆی کەمبوونەوەی فەرمانبەران و یاساکە بگەڕێتەوە باری پێشووی بەجۆرێک هەر فەرمانبەرێک لەتەمەنی 63 ساڵیدا خانەنشین دەبێت، لەبری 61 ساڵی، کە یاسا نوێیەکە 61 ساڵی دیاریکردووە بۆ خانەنشینبوون.
سەبارەت بەوەی ئایا یاسا کۆنەکەی خانەنشینبوون سوودی هەیە؟ ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق روونیکردووەتەوە، گەڕاندنەوە بۆ یاسا کۆنەکە چەندین سوودی هەیە وەک، دەبێتە هۆی دابینکردنی دوو ساڵی زیادە بۆ فەرمانبەرانی حکومەت بۆ ئەوەی بتوانرێت بەشێوەیەکی زۆرباش وەبەرهێنان بکرێت.
هاوکات، هێشتنەوەی فەرمانبەرانیش لەشوێنی کار بۆ ماوەیەکی زیاتر هیچ بارگرانییەکی زیادە لەسەر بوودجە دروستناکات.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









