
کارەبا
SNN
وەزارەتی کارەبا ماستەر پلانی کارەبای بۆ 10 ساڵی داهاتوو لە هەرێم ئامادە کرد و دەڵێت “شێوازی باشترکردنی سێکتەری کارەبا بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بە هاوبەشانی خراوەتەڕوو”.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بلاویکردەوە، بە ئامادەبوونی کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا و بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی کارەبا، ماستەر پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ماوەی 10ساڵی داهاتوو (2023-2032) خرایە بەر باس و گفتووگۆ.
لە بڵاوکراوەکەی وەزارەتی کارەبا ئاماژە بەوەشکراوە، بۆ یەکەمجارە ماستەر پلانی وەزارەتی کارەبا لە لایەن ستافێکی ئەندازیاری ناخۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پلاندانان بۆ ماوەی 10 ساڵی داهاتوو ئەپدەیت کراوەتەوە و، تێیدا شێوازی باشترکردنی سێکتەری کارەبا بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەکانی کارەبا بە هاوبەشانی خراوەتەڕوو.
هەر بەپێی بڵاوکراوەکە، لە ماستەرپلانەکەدا، لیستێک لەو پرۆژانەی پێویستە لە کەرتی کارەبا لە ماوەی 10 ساڵی داهاتوو جێبەجێ بکرێن، ڕیزبەند کراون، وەک وێستگە و راکێشانی هێڵەکانی گواستنەوەی کارەبا و چەندین پرۆژەی دیکە کارەبا، لە ماستەرپلانەکەدا گرفت و کێشە و ئاستەنگ و پلان و ڕێگا چارەسەرەکانیش خرایەڕوو.
ئەمە لەکاتێکدایە ماوەی 30 ساڵە گرفتی کەمی کارەبای نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە و بۆ پرکردنەوەی پێویستی کارەبا پشت بە مۆلیدە ئەهلییەکان دەبەسترێت و مانگانە بری پارەکەی دیاریدەکرێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









