وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سودانی: ئەرکی پاراستنی سەربازەکانمان لە ئەستۆی عێراقە

ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە سودانی راگەیاندووە، ئەرکی پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکانمان لە ئەستۆی عێراقە و دەبێت لە هێرشی گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران بپارێزرێن.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایدەکات، ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندیی تەلەفونی لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، ھەردوولا باسیان لە ھەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ سەقامگیری ناوچەکە و وەلانانی ئاڵۆزییەکان کردووە.
هەروەک لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بلینکن ئاماژەی بە گرنگیی ئەرکی عێراق کردووە بۆ پاراستنی راوێژکارە سەربازییەکانی هاوپەیمانان لە هێرشەکانی سەر بە گرووپە چەکدارەکانی ئێران.
ھاوکات بلینکن جەختیکردووەتەوە لەسەر ئەوەی بەرپرسیارێتی پاراستنی ڕاوێژکارە سەربازییەکانی سەر بە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ھێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران خستە سەر عێراق، ھەردوولاش جەختیان کردەوە لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانیان سەبارەت بە ڕەوشی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عێراق.
ئەمە دووەم پەیوەندی تەلەفۆنی بلینکن و سوودانییە لەماوەی هەفتەی رابردوودا، رۆژی 4ی ئاب جارێکی تر پێکەوە پەیوەندی تەلەفونیان کردووە و لەبارەی گرژییەکانی ناوچەکە و پەیوەندیی هەردوولاوە گفتوگۆکراوە.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
16كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









