پلانی پارتی بەوجۆرە بوو شۆڤینییەكی عەرەب ببێتە پارێزگار لە بری كوردێك كە یەكێتی دیاری بكات

شیرین یونس، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی | KRP
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەدوای كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە بەغدا كاردانەوەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پارێزگاری نوێی كەركوك و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا بەردەوامی هەیە و پەرلەمانتارێكی خولی پێنجەم جەخت لەوەدەكاتەوە كە پلانی پارتی بەوجۆرە بوو شۆڤینییەكی عەرەب ببێتە پارێزگار لە بری كوردێك كە یەكێتی دیاری بكات، بەڵام دواجار ئەو نییەتە خراپە سەری نەگرت.
شیرین یونس، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند:مێژووی پارتی خاڵێكی تێدا نییە ڕەش نەبێت ڕۆژێكیان نییە خیانەتیان تێدا نەكردبێت، چونكە ئێمە پێمان وایە كە پارتی بۆ دژایەتی كورد دروست بووە قەت ناشتوانن لەو بیروباوەڕەیان لابدەن كە كاری بۆ دەكەن لەدژایەتیكردنی بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان، چونكە لە پرسی دانانی پارێزگاری كەركوك پلانی پارتی بەوجۆرە بوو شۆڤینییەكی عەرەب ببێتە پارێزگار لە بری كوردێك كە یەكێتی دیاری بكات ئەوەشیان بە ئاشكرا ڕاگەیاندووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بیركردنەوەی بەرپرسانی بەجۆرێكە كە هەموو كات كەسانی بێگانەو شۆڤینییان پێ باشترە لە كوردێكی ڕەسەن، بەڵگەش بۆ ئەوە زۆر بە ئاشكرا و بە هەموو جۆرێك پاڵپشتییان لە كەسێكی وەك(ڕاكان جبوری) دەكرد بۆ ئەوەی لە بری كەسێكی كورد پۆستی پارێزگاری كەركوك وەربگرێت، ئەوەش لە مێژوودا تۆماردەكرێت كە چۆن لە پێناو شكاندنی شكۆی یەكێتی پارتی پەنای بۆ هەموو جۆرە پلانێكی ناوخۆیی و دەرەكی برد و شكستیشیهێنا لەسەرجەم پلانەكانیدا.
ئەو ئەندامەی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی خستەڕوو، هەمیشە مێژوو ئەوەی سەلماندووە كە یەكێتی لە كۆتایدا براوە بووە چونكە یەكێتی خوا و میللەتی لە گەڵدا بووە، لەگەڵ ئەوانەشدا سیاسەتی سەركەوتووانەی سەرۆك (بافڵ جەلال تاڵەبانی) توانی خەونە گڵاوەكانی پارتی لە گۆڕبنێت و یەكێتی دەیان سەر كەوتنیان تۆمار كردوە لەم هەڵبژاردنەش نەخشەی سیاسی كوردستان دەگۆڕن دەسەڵات دەگێڕنەوە بۆ دەنگی خەڵك وەك چۆن كوردی بوونی كەركوكیان گێڕایەوە لە كاتێك دا پارتی لە شازدەی ئۆكتۆبەر دەستیان تێكەڵ كرد لەگەڵ دوژمنانی كورد و خیانەتیان لە كەركوك كرد.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
17كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









