پارێزگاری نوێی كەركوك چاوەڕێی مەرسومی سەرۆككۆمارە بۆ دەستبەكار بوون بە فەرمی

رێبوار تەها
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی كەركوك پارێزگاری نوێ و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵبژێردراون، ئەندامێكی ئەنجومەنەكە ئاماژە بەوەدەكات كە سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا پێویستی بە مەرسومی سەرۆككۆمار نییە و لە ئێستادا ئەو وەك سەرۆكی فەرمی ئەنجومەنی پاریزگا مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت، تەنها ماوەتەوە مەرسوكی سەرۆككۆمار بۆ دەستبەكار بوونی پارێزگار دەربچێت.
پەروین فاتیح، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە فراكسیۆنی كەركوك هێزوئیرادەمانە بە SNNی ڕاگەیاند: دوای ئەو كۆبوونەوەیە یاساییەی كە لە بەغدا بە ئامادەبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا بەڕێوەچوو، لە ئێستادا تەنها چەند ڕێكارێكی یاسایی و ئیداری تایبەت بە دەستبەكار بوونی پارێزگاری نوێی كەركوك ماون بۆ ئەوەی(ڕێبوار تەها) بەفەرمی وەك پارێزگاری كەركوك دەستبەكار ببێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، دەستبەكار بوونی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا پێویستی بە مەرسومی سەرۆك كۆمار نییە، بەڵكوو دوای ئەوەی بە دەنگدان سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵدەبژێردرێت، دواتر لەلایەن لیژنەی هەماهەنگی پارێزگاكانەوە فەرمانی دەستبەكار بوونی بۆ دەردەچێت، بۆیە ئێستا ئەوكەسەی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا هەڵبژێردراوە دەتوانێت بەفەرمی مومارەسەی كاری خۆی بكات و سەرپەرشتی كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگا بكات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ماوەتەوە مەرسومی سەرۆكایەتی كۆمار دەربچێت بۆ ئەوەی (ڕێبوار تەها) وەك پارێزگاری نوێی كەركوك دەستبەكار بێت و پاشان دەوروتەسلیم بكات، بۆیە پێشبینی دەكەین لەچەند ڕۆژی داهاتووی كەمدا ئەو مەرسومەش دەربچێت و ئیدارەی خۆجێی كەركوك بكەوێتە سەر سكەی خۆی.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
18كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
15كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









