لە SNNەوە دەسەڵات و ئەركەكانی پارێزگاری نوێی كەركوك بخوێنەرەوە

رێبوار تەها
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆككۆمارەوە مەرسومی سەرۆكایەتی كۆمار دەرچوو بۆ دەستبەكار بوونی پاریزگاری نوێی كەركوك، بەگوێرەی مادەی 31 لە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان، پارێزگار زیاتر لە 11 دەستەڵات و مافی دەبێت لە بەڕێوەبردنی پارێزگاكەدا.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNبە پشت بەستن بە مادەی 31 لە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق پارێزگاری كەركوك دەستەڵاتی ئامادەكردنی بودجەی گشتی پارێزگای هەیە بەپێی ستانداردە دەستوورییەكان، هاوكات پارێزگار ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی پارێزگا دەیدات جێبەجێیان دەكات بە مەرجێك دژایەتی نەبێت لەگەڵ دەستوور و یاسا كارپێكراوەكان، لەگەڵ ئەوەشدا جێبەجێكردنی ئەو سیاسەتە گشتیەی كە حكومەتی فیدراڵی لە سنوورەكانی پارێزگادا دامەزراندووە ئەركی پارێزگارە.
هەرلە یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەوەشهاتووە كە پارێزگاری دەستەڵاتی سەرپەرشتی و فەرمانپێكردنی قایمقامێت و ناحییەكان هەیە جگە لە دادگا و یەكە سەربازییەكان زانكۆ و پەیمانگا و پەیمانگاكان، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگار نوێنەرایەتیكردنی پارێزگاكە دەكات لە كۆنفرانس و سیمینارە ناوخۆیی و دەرەكییەكاندا، هاوكات پارێزگار دامەزراندنی زانكۆ و پەیمانگای نوێی هەیە لە پارێزگا بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە سنووری بودجەی پارێزگا و ڕەزامەندی ئەنجومەنی پارێزگا بە زۆرینەی ڕەهای ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەن.
هەر لەو یاسایەدا ئەوەشهاتووە كە پارێزگار دەستەڵاتی دەركردن و فەرمانی دانانی فەرمانبەری هەیە لە قایمقامیەتەكان كە لە پلەی پێنجەم و خوارەوەن، هەروەها گرتنەبەری ڕێوشوێنی كارگێڕی و یاسایی بەرامبەر بە فەرمانبەران ئەكری پارێزگارە بەگوێرەی بڕگەكانی مادەی 45ی هەمان یاسا.
لە بڕگەی نۆیەمی دەستەڵاتەكانی پارێزگار ئەوەشهاتووە كە پارێزگار بۆی هەیە فەرمان بە پۆلیس بدات لێكۆڵینەوە لەو تاوانانە ئەنجام بدات كە لە سنوورە ئیدارییەكانی پارێزگاكەدا ڕوودەدەن پارێزگار ئاگاداربكرێتەوەلە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، لەگەڵ ئەوەشدا پارێزگار دەستەڵاتی دروستكردن و هەڵوەشاندنەوەی بنكەی پۆلیسی هەیە بە ڕەزامەندی ئەنجومەن لەلایەن زۆرینەی ڕەهای ئەندامانی ئەنجومەنەوە، بەپێی ئەو مەرجانەی كە لە یاسا پەیوەندیدارەكانی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، هاوكات پارێزگار دەسەڵاتی ئەوەی هەیە فەرمان بە هێزە ئەمنییەكان بكات بۆ پاراستنی ئاسایش لە پارێزگادا، جگە لە یەكەكانی سوپا.
لە بڕگەی 11ی یاساكەدا ئەوەهاتووە كە پارێزگار مافی ئەوەی هەیە لەم حاڵەتانەی خوارەوە دابڕیارەكانی ئەنجومەنی پارێزگا ڕەتبكاتەوە بەجۆرێك ئەگەر پێشێلی دەستوور یان یاسا كارپێكراوەكان بێت، ئەگەر لە چوارچێوەی دەسەڵاتی ئەنجومەندا نەبێت پارێزگار بڕیارەكە دەگەڕێنێتەوە بۆ ئەنجومەن و دەبێت لە ماوەی 15 ڕۆژدا بڕیاركە هەموار بكرێتەوە، ئەگەریش ئەنجومەنی پارێزگا پێداگری لەسەر بڕیارەكەی خۆی كرد یان ئەگەر هەمواركردنی كرد بە بێ لابردنی ئەو سەرپێچیەی پارێزگار ئاماژەی پێكردووە، دەبێت ڕەوانەی دادگای باڵای فیدراڵی بكات بۆ بڕیاردان لەسەر ئەو بابەتە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









