ته‌ندروستيى گه‌رمیان سكاڵا له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تۆمارده‌كات ناوى نه‌خۆشانى كۆرۆنایان بڵاوكردووه‌ته‌وه

ئه‌نجامدانى پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا | فۆتۆ: عه‌لى حه‌مه‌سه‌عید / SNN
SNN – سیروان حه‌سه‌ن
به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوى نه‌خۆشانى ڤایرۆسى كۆرۆنا له چه‌ند هه‌ژمار و په‌ڕه‌یه‌كى تۆڕه كۆمهڵایهتیيهكان ته‌ندروستیی گه‌رمیان سكاڵاى یاسایی تۆمارده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نن: ئه‌و ناوانه دزه‌ى پێكراوه له‌به‌ر ئه‌وه لیژنه پێكده‌هێنن و سكاڵاى یاسایی تۆمارده‌كه‌ن.
هه‌تاوه‌كو دوێنێ ته‌نیا یه‌ك حاڵه‌تى تووشبوون به ڤایرۆسى كۆرۆنا له گه‌رمیان هه‌بوو كه ژنێكى ته‌مه‌ن 63 ساڵه، به‌ڵام له ئه‌نجامه‌كانى شه‌وى رابردوو 11 حاڵه‌تى دیكه له گه‌رمیان ئاشكرا بوون كه شه‌ش كه‌سیان خه‌ڵكى كفرین و به‌ركه‌وتووى ئه‌و ژنه‌ن كه پێشتر وه‌كو تاكه حاڵه‌ت له ناوچه‌كه‌دا هه‌بوو، سێ كه‌سی دیكه‌یان كه خه‌ڵكى كه‌لارن له كه‌سێكى خه‌ڵكى به‌غداوه توشبوون و كه‌سێكى دیكه‌ش خه‌ڵكى تكریته و هاتووه‌ته شارى كه‌لار، له‌پاش بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م هه‌واڵه له به‌شێك له هه‌ژمار و په‌ڕه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان لیستى ناوى تووشبووه‌كان ئاشكراكرا.
له باره‌ى بڵاوبوونه‌وه‌ى ناوى ئه‌و تووشبووانه ته‌ندروستیى گه‌رمیان له راگه‌یاندراوێكدا ئاشكرایانكردووه، “لە چەند پەیج و ھەژمارێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناو و زانیاریی لەبارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەرمیان بڵاوکراوەتە‌وه، ئه‌مه‌ش کارێکی نائەخلاقی و بگرە تاوانی یاساییشە”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “پێدەچێت ئەو لیستە بەھۆی بەرفراوانی پرۆسەی کۆکردنەوەی داتا و پشکنینەکانەوە دزەی پێکرابێت و ئێمە لەو رووەوە لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدێنین و کەمتەرخەم و سەرپێچییکاران لێپێچینەوەیان لە گەڵ دەکرێت و ھاوکات رێوشوێنەکان بۆ پاراستنی ناو و زانیارییەکان توندتر دەکەین”.
ته‌ندروستيى گه‌رمیان له راگه‌یاندراوه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، “لەڕێگەی بەشی یاسایی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مانه‌وه سکاڵا لەسەر ھەر په‌ڕه و هه‌ژمارێك تۆمار دەکەن کە ئەو لیستەی بڵاوکردبێتەوە”.
حاڵى حازر له سنوورى گه‌رمیان 12 حاڵه‌تى تووشبوو به ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌یه و له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 13 حاڵه‌ت له ناوچه‌كه تۆماركراون یه‌ك كه‌سیان چاكبووه‌ته‌وه.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
18كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
20كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









