ڕێباز حه‌ملان: ئه‌گه‌رى هه‌یه چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى مووچه ساڵێك بخایه‌نێت

دراوى 25 هه‌زار دینارى عێراق | فۆتۆ: SNN
SNN
یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكرایده‌كات، ئه‌گه‌رى هه‌یه چاككردنى كێشه‌كانى ناو لیستى مووچه شه‌ش مانگ یان ساڵێكى پێبچێت، ده‌شڵێت: ناكرێت ناردنى پاره‌ى مووچه رابگیرێت له‌به‌ر چاككردنى تێبینیه‌كان.
ماوه‌ى 59 رۆژه مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، هه‌رچه‌نده له كۆتایی مانگى ئاب نزیك ده‌بینه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا مووچه‌خۆرانى هه‌رێم نه مووچه‌ى مانگى ئاب و نه مووچه‌ى مانگى ته‌مووزیان وه‌رنه‌گرتووه. بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 27ى ئاب، وه‌زاره‌تى دارایی عێراق پاره‌ى مووچه‌ى مانگى تەمموز بخاته‌سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له نوێترین چاوپێكه‌وتنى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ (كه‌ناڵ8) باسى له كێشه‌ى لیستى مووچه په‌یوه‌ست به نه‌ناردنى پاره‌ى مووچه‌كرد و رایگه‌یاند، “حكومه‌تى هه‌رێم له ماوه‌ى ئه‌م دوو مانگه‌دا سێ لیستى مووچه‌ى ناردووه، جارێك نێردراوه وه‌زاره‌تى دارایی عێراق وتویه‌تى: كێشه‌ى هه‌یه بۆمان بنێرنه‌وه، دواتر نێردراوه به سیدى وتویانه: ئێمه ئه‌مه‌مان ناوێت به ده‌ستى و به پرنتكراوى بۆمان بنێرن، ئه‌وه‌شمان ناردووه، ئێستاش ده‌ڵێن: كێشه‌ى هه‌یه. واته ئێمه سێ لیستمان ناردووه، به‌ڵام ئه‌وان ده‌ڵێن: تێبینیمان هه‌یه”.
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى، تێبینیه‌كانى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق چین؟ ڕێباز حه‌ملان وتى: “تێبینى له‌سه‌ر ناوى دووباره هه‌یه، بۆ نمونه 23 هه‌زار ناوى دووباره له لیستى مووچه‌ى هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مانه سه‌رجه‌میان پرۆسه‌یه‌كى ئیدارییه و كێشه نیه، به‌داخه‌وه ده‌كرێته كێشه”.
به وته‌ى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم، “پێداچوونه‌وه به ناوه‌كان و چاككردنى تێبینیه‌كانى لیستى مووچه ئه‌گه‌رى هه‌یه ساڵێك یان شه‌ش مانگى پێبچێت، ناكرێت له‌و ماوه‌یه‌دا مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم رابگيرێت”.
پرۆژه‌ى (هه‌ژمارى من) بۆ به ئه‌لیكترۆنیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم به‌شێكى تر‌ى بابه‌تى گفتوگۆكه‌ى ڕێباز حه‌ملان بوو و له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، “(هه‌ژمارى من) به‌شێكه له پرۆسه‌ى به نیشتیمانیكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم (ته‌وتین) و به‌غدا ئه‌م بابه‌ته‌ى قبوڵه و كێشه‌ى له‌گه‌ڵى نییه و قبوڵى كردووه”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
17كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
19كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









