لە بادینان پارتی و لاهور جەنگی بورهان چ پلانێكیان داناوە دژ بە یەكێتی؟

لاهور جهنگى بورهان، و مهسرور بارزانى، جێگرى دووهمى سهرۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان
SNN-تایبەت
لەچوارچێوەی لێكنزیكبوونەوە و هەماهەنگییە بەردەوامەكانی پارتی و لاهور جەنگی بورهان، ئەمجارە لە سنووری بادینان ئەو دوو لایەنە هەموو هەوڵێكیان خستووەتە گەر بۆ ئەوەی دەنگدەرانی یەكێتی بۆلای لیستەكەی لاهور ڕابكێشن، بۆ ئەومەبەستەش پارتی بەڵێنی دامەزراندنی 900 كەسی بەلاهور جەنگی داوە و هاوكات لەپێدانی پارەش سەرپشكی كردووە بەومەرجەی نەهێڵن یەكێتی كورسی لە بادینان بهێنێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەسەرچاوەیەكی تایبەت لە ناو كۆبوونەوەكانی لاهور جەنگی بورهان لە بادینان بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئاسایشی پارتی هەموو بازگەكانی سنووری بادینانی ئاگاداركردووەتەوە كە هەركات و بۆ هەر مەبەستێك قافڵەی ئۆتۆمبێلەكانی لاهور جەنگی بورهان هاتنە سنووری بادینان بەڕێزەوە پێشوازییان لێدەكرێت و شەقامیان بۆ واڵا دەكرێت، هەركاتێكیش گەشتنە ناو شار ئەوا مەفرەزەكانی ئاسایشی پارتی چاودێری و پاسەوانییان دەكەن تا ئەوكاتەی لە سنووری بادینان دەڕواتە دەرەوە ئەمە بەفەرمان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان دراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەدواین سەردانی لاهور جەنگی بورهان بۆ بادینان و كۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەك لەهاووڵاتیانی ئەو سنورە، لە كۆبوونەوەكەدا لاهور جەنگی بورهان بەڵێنی بە ئامادە بووان داوە كە لەلایەن پارتییەوە 900 كەسیان بۆ دادەمەزرێت لەم سنورە، هاوكات بەشێك لە ئامادەبووانی كۆبوونەوەكەش داوایان لێكردووە كە بەشێوەی مادی هاوكارییان بكرێت لەوەڵامدا لاهور جەنگی ئەوەی وتووە كە پێویستیان بە چەند بڕی پارە دەبێت كێشەنابێت لە ماوەی چەند ڕۆژێكی كەمدا بۆتان دابیندەكرێت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە رێككەوتنەكەی لاهور جەنگی بورهان و پارتی لە سنووری بادینان بەجۆرێكە پارتی مەرجی بۆ لاهور جەنگی داناوە كە هەرچییان كردووە نابێت لە سنووری بەردەڕەش و دینارتە و چەند ناوچەیەكی دیكەی بادینان یەكێتی كورسی بەدەست بهێنێت كە لە ئێستادا یەكێتی لەو شێونانە زۆرترین دەنگی هەیە، لاهور جەنگیش بەڵێنی بە پارتی داوە ئەو كارەیان بۆ بكات و بەهەر نرخێك بێت نەهێڵێت یەكێتی كورسی بەدەست بهێنێت.
SNNئەوەشی زانیوە، بەرلەچەند ڕۆژێك لە ڕێگەی كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی لە بادینان سەردانی چەندین ماڵ و بەرپرسی یەكێتی كراوە لە قەزای بەردەڕەش و ناحیەی دینارتە و چەند شوێنێكی دیكەی ئەو سنوورە داوایان لێكراوە واز لە یەكێتی بهێنن و دەنگ بە لیستەكەی لاهور جەنگی بورهان بدەن لەبەرامبەردا داوای هەرچی بكەن بۆیان جێبەجێدەكرێت، بەڵام هیچ كام لەو ماڵانەی سەردانیان كراوە ئامادە نەبوون دەنگەكانی خۆیان بە لیستەكەی لاهور بفرۆشن چونكە زانیویانە كە ئەمە پلانی پارتییە دژ بە یەكێتی.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









