نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران

SNN-عەلی حەمە سەعید
وابریارە لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی عێراق دەستبكاتەوە بە تەمویلكردنی ژمارە بانكی وەزارەتی دارایی هەرێم بەنیەتی دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموز، بۆ ئەمەبەستەش لە سبەینێوە وەزارەتی دارایی عێراق دەستبە ناردنی پارە دەكات، هاوكات سەرۆك وەزیرانیش رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی مووچەی هێزە ئەمنییەكان.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی لە داموودەزگاكانی حكومەتی عێراق كە وابڕیارە سبەی دەستبكرێتەوە بە دەوام، وەزارەتی دارایی عێراقیش دەستبكات بە تەمویلكردنی ژمارەحسابی بانكی هەرێم بۆ مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی شارستانی.
ئاماژەی بەوەشكراوە، تا ئێستا بڕی ملیارێك و 400 ملیۆن دینار خراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم لەم هەفتەیەدا تەواوی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكرێت و هەر لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە و دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕیوە بە خەرجكردنی مووچەی دوومانگی هێزە ئەمنیەكانی هەرێم، لەو چوارشێوەیەشدا سبەی مووچەی مانگی حەوت ڕەوانە دەكرێت و هەفتەی داهاتووش مووچەی مانگی هەشت خەرجدەكرێت.
بەگوێرەی ئەو سەرچاەوەیە، وەزارەتی دارایی لە نووسراوێکدا بڕیاریدا بڕی 34 ملیار و 657 ملیۆن و 489 هەزار و 988 دینار بۆ مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی گرێبەستی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
7كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
5كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









