لە SNN ەوە وردەكاری ژمارەی دەنگەدەران و ژمارەی بنكەكانی دەنگ بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمان بزانە

SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات كە قۆناغەكانی ئامادەكاری بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا بەردەوامی هەیە و لەم هەفتەیەدا جارێكی دیكە تاقیكردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەكانی دەنگدان بكرێت، هاوكات ژمارەی دەنگەدەران و بنكەكانی دەنگدانیش ئاشكرا دەكات.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: ئامادەكارییەكانی تایبەت بە بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامی هەیە و لەئێستادا وردبینیی ناوی بەربژێران لە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی كۆتاییهاتووە، و بڕیارە ئەنجوومەنی كۆمیسیاران لە كۆبوونەوەیەكدا ناوی بەربژێران پەسەندبكات و بڕیاریش لەسەر ئەو ناوانە بدات كە وەزارەتی ناوخۆ یان دەستەی دەستپاكی رەتیان كردوونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكان بڕیارە لە 29ی ئەم مانگە جارێكی دیكە تاقیكردنەوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەكانی دەنگدان بكرێت، هاوكات رۆژی 16ی مانگی داهاتوو بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات، تا ئێستاش240 هەزار كارتی دەنگدان لە نووسینگەكانی كۆمیسیۆن لە هەولێر، سلێمانی و دهۆك و ماونەتەوە و خاوەنەكانیان نەچوون بۆ وەرگرتنەوەیان.
وتەبێژەكەی كۆمیسیۆنی باڵای سەر بەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 578 كەس مافی دەنگدانیان هەیە كە دوو ملیۆن و 683 هەزار و 618 یان دەنگدەری گشتی و 215 هەزار و 960یان دەنگدەری تایبەت، هاوكات هەزار و 431 بنكەی دەنگدان دەكرێنەوە بەجۆرێك هەزار و 266 بنكەی دەنگدانی گشتی و 165 بنكەی دەنگدانی تایبەت دەبن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
9كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









