له سلێمانى رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویدا و دوو بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر به بریندارى ده‌ستگیر كران

دیمه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبَلى دوو بارزگانى مادده‌ى هۆشبه‌ر له سلێمانى | فۆتۆ: ئاسایشى سلێمانى
SNN
پێشنیوه‌ڕۆى ئەمڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانى سلێمانى له‌سه‌ر بنه‌ماى زانیارى هه‌وڵى ده‌ستگیر كردنى دوو بازرگانى مادده‌ى هۆشبه‌ریانداوه له گه‌ڕه‌كى سه‌رچنار، له ئه‌نجامدا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى روویداوه و بووه‌ته هۆكارى برینداربوونى كارمه‌ندێكى هێزه ئه‌منییه‌كان. هاوكات، هه‌ردوو بازرگانه‌كه ده‌ستگیر كراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى سلێمانى له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌وه راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه له به‌شێكیدا هاتووه، “بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە ڕۆژی 26ى ئاب، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، کاتژمێر(9)ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە (14) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ”.
ده‌قى راگه‌یه‌نراوه‌كه
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش، دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر پاش ڕووبەڕوبونەوە بە برینداری دەستگیردەکەن.
بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، لە ڕۆژی 26ى ئاب، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، کاتژمر 9:00ی بەیانی لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دووبازرگانی ماددەی هۆشبەر بەبرینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە (14) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.
لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەکەدا، کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداردەبێت.
لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی (25) لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەیان بەردەوامە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
تشرینی یه‌كه‌م 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









