گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 2/6/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان
SNN Sport
ئەمڕۆ سێشەممە 2/6/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….
مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:
- گەڕانەوەی تۆپی پێ دوای 80 رۆژ.
- لە 13ی مانگی ئازاری رابردووەوە بۆ یەکەمجار یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە مەشق و راهێنانی بە کۆمەڵ دەکەنەوەو ئۆمتیتی پەیوەندی بە یانەکەوە دەکات و کیکی سیتین ئامادەکاری بۆ رووبەڕووبوونەوەی مایۆرکا دەکات.
- میسی لە بەرشەلۆنە دەمێنێتەوەو ئەرجەنتینیەکە ئەو خاڵە چالاک ناکات کە رێگەی دەدات لە 30ی مانگی حوزەیران یانەکە جێبهێڵێت.

ئاس:
- کوشتنی جۆرج فلۆیدی رەشپێست لە ئەمریکا جیهان دەهەژێنێت.
- یانەی لیڤەرپوڵ، یاریزانانی هاوشێوەی ڤینسیۆس، مباپی، دی یۆنگ، ئەستێرەکانی خولی ئەمریکا هاوشێوەی لیبرۆن جەیمس، مایکل جۆردان، یاریزانی تێنس سیرینا ویلیامز و لویس هامیلتۆنی پاڵەوانی فۆرمۆلا 1 کاردانەوەیان بۆ کوشتنی ئەو گەنجە ئەمریکیە هەبووە.
- میسی تا ساڵی 2021 دەمێنێتەوەو بڕیاریداوە ئەو خاڵە چالاک نەکات کە لە 30ی مانگی حوزەیران رێگەی دەدات یانەکە جێبهێڵێت
- دی ستیفانۆی رزگارکەری ریاڵ مەدرید.
- زیدان هیوای بە یاریگای دی ستیفانۆ هەیە بۆ ئەوەی
باشترین ئاستی خۆی پێچەوانی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ تێدا ئەنجام بدات کە یانەکە لەم وەرزە لە %33ی خاڵەکانی لەم یاریگایە لە دەستداوە لە خولی ئیسپانیا.

سپۆرت:
- دەمێنێتەوە!
- میسی ئەستێرەی یانەی بلاوگرانا ئەو خاڵە چالاک ناکات کە رێگەی دەدات لە 30ی حوزەیران یانەکە جێبهێڵێت.
- ئەرجەنتینیەکە خۆشەویستی خۆی بۆ یانەکە نیشان دەدات و ئامادەیە لە یاریگای کامپ نۆ کۆتایی بە ژیانی یاریکردنی بهێنێت.
- فۆرمۆلا 1 لە مانگی ئاب ئەنجام دەدرێت و مۆتۆ جی پی لە مانگی ئەیلوول ئەنجام دەدرێت.

مارکا:
- ژمارەیەکی پیرۆز.
- بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی ئیسپانیا دوێنێ هیچ کەسێک لەو وڵاتە گیانی لە دەست نەداوە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
- کۆرتوا دەیەوێت نازناوی لالیگا لەگەڵ ریاڵ مەدرید بباتەوەو خەڵاتی زامورانۆش بباتەوە کە ساڵانە دەدرێت بەو گۆڵپارێزانەی کەمترین گۆڵیان لە لالیگا لێدەکرێت.
- کیکی سیتین یەکەم راهێنانی بە کۆمەڵی لەگەڵ یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامدا لەگەڵ گەڕانەوەی لویس سوارێز.

هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021
2023 © مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی









