
دادگا و ره‌وتى دادوه‌رى | فۆتۆ: SNN
SNN
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق ئامارى مانگى ته‌مموزى چالاكیه‌كانى خۆى بڵاوكرده‌وه و ئاشكراى كرد، فه‌رمانى چوونه‌به‌رده‌م دادوه‌ر بۆ 31 به‌رپرسى پله باڵا ده‌رچووە و بڕى 13 ملیار دیناریان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى حكومه‌تى عێراق.
ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا كار و چالاكیه‌كانى خۆى له مانگى ته‌مموزدا بڵاوكردووه‌ته‌وه و كه تێیدا هاتووه، “مانگى رابردوو پاش به‌دواداچوون بۆ دۆسیه‌كانیان، فه‌رمانى چوونه‌به‌رده‌م دادوه‌ر بۆ 31 به‌رپرسى پله باڵا و پێنج كه‌سى تر‌ى تێوه‌گلاو له دۆسیه‌كانى گه‌نده‌ڵى كه پله‌یان باڵانییه ده‌رچووه و دۆسیه‌كانیان ره‌وانه‌ى دادگا كراون”.
ده‌سته‌كه زانیارى زیاترى له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه خستووه‌ته‌ڕوو كه فه‌رمانى چوونه به‌رده‌م دادوه‌ریان بۆ ده‌رچووه و ده‌ڵێت: “دوو له تۆمه‌تباره‌كان وه‌زیرى پێشووترن، یه‌كێكیان وه‌زیرى پێشووه، یه‌كێكیشیان ئه‌ندامى په‌رله‌مانه، پارێزگارێكى پێشوو و سێ پارێزگارى پێشووتر، 14 دانه‌شیان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتی پێشووترن. هاوكات، له‌و 31 تۆماتبارە شه‌ش تۆمه‌تباریان فه‌رمانى ده‌ستگیر كردنیان بۆ ده‌رچووه”.
له‌باره‌ى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى كه توانیویانه بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ى گشتى، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاشكراى كردووه، “توانیویانه 99 ملیار دینار كه دراوه ئاشكرا بكه‌ن. هاوكات، سێ ملیار دینار بگه‌ڕێننه‌وه به‌پێى بڕیاریی دادوه‌ر و 10 ملیار دیناریش ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن”.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یه‌كه‌م 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یه‌كه‌م 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئه‌مریكا بۆ هاووڵاتیانی: به‌په‌له عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









