ته‌وتینى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى (TBI)ه‌وه راگیراوه

ئۆفیسى سه‌ره‌كى بانكى بازرگانى عێراق له ناوچه‌ى حارسیه له به‌غداد | فۆتۆ: TBI
SNN – عەلی حەمە سەعید
زیاتر له دوو مانگه حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هیچ ناوێكى ره‌وانه‌ى بانكى بازرگانى عێراق (TBI) نه‌كردووه به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هه‌ژمارى بانكى بۆیان.
پرۆژه‌ى به نیشتیمانیكردنى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم (ته‌وتین) یه‌كێكه له‌و پرۆسانه‌ى كه پێویسته حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ژێر فه‌رمانى دادگاى فیدراڵى و بە سه‌رپه‌رشتى بانكى ناوه‌ندیى عێراق و وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ئه‌نجامیبدات، به‌ڵام پاش تێپه‌ڕینى زیاتر له حه‌وت مانگ به‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌ى دادگاى فیدراڵى تاوه‌كو ئێستا پرۆسه‌كه به‌ره‌وپێشچوونێكى ئه‌وتۆى بەخۆیەوە نەبینیوە .
به وته‌ى رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌رى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم “تاوه‌كو ئێستا 10 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ناوى خۆیان تۆمار كردووه بۆ ئه‌وه‌ى له‌ڕێگه‌ى بانكى بازرگانى عێراقه‌وه ته‌وتین بكرێن”، به‌ڵام تا ئێستا كه‌سیان هه‌ژماریان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێى به‌دواداچوونێكى SNN كه له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم ئه‌نجامیداوه، “لە دوو مانگدا وەزارەتی دارایی هەرێم بە چەند جارێكى جیاواز ناوی نزیكەی حەوت هەزار فەرمانبەری لە چەند وەزارەت و دەستەیەك رەوانەی بانكی TBIی عێراقی كردووە بۆ ئەوەی مووچەكانیان تەوتین بكرێت، بەڵام ئەم بابەتە دوو گرفتی سەرەكی هەبووه. گرفتی یەكەم ئەوەبوو كە وەزارەتی دارایی هەرێم تەنیا ناوی فەرمانبەرانی رەوانەی بانكەكە كردووه. دووەم گرفتیش ئەوە بووه بانكی TBIی بەو جۆرە ئامادە نەبوو تەوتین بكات، بەڵكو داوایكردووه كە ناوی سەرجەم فەرمانبەرانی بۆ بنێردرێت یاخود بەلایەنی كەم ناوی فەرمانبەرانی سەرجەم وەزارەتێكی بۆ رەوانە بكرێت نەك چەند ناوێك لە چەند وەزارەتێكی جیاواز، له ئه‌نجامدا حكومەتی هەرێمە بەو داواكارییە رازی نەبووه”.
به وته‌ى به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى دارایی حكومه‌تى هه‌رێم بۆ SNN، “ئەو فەرمانبەرانه‌ی كە ناوەكانیان رەوانەی بانكەكە كراوە هیچ رێكارێكی دروستكردنی هەژماری بانكییان بۆ نەكراوە لەو بانكە، چونكە وەزارەتی دارایی هەرێم زانیاری وردی لەسەر ئەو فەرمانبەرانە نەناردووە. لەگەڵ ئەوەشدا بانكی TBIی ئامادە نەبووە فەرمانبەرانی چەند وەزارەتێكی جیاواز وەربگرن، بەڵكو سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێم یاخود سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتێك یان چەند وەزارەتێك بۆیە بابەتەكە بەهەڵواسراوی ماوەتەوە”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








