“ئەو پارەی بەغدا ناردوویەتی بۆ مووچەی مانگی 8-ە چارەنووسی مووچەی مانگی 7 نادیارە”

مووچە بودجە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەغدا بڕی 550 ملیار دیناری ڕەوانەی هەریم كرد، بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە نوسراوەكەی وەزارەتی دارایی عێراق كە ئاراستەی لقی هەولێری بانكی ناوەندی كراوە بۆ تەمویلكردنی پارە ئاماژە بە مووچەی مانگی هەشت كراوە، هاوكات مووچەی مانگی حەوتیش كێشەی بۆ دروستبووە.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNN كە لەبەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم وەریگرتوون ئەوەخراوەتەڕوو، ئەو بڕە پارەیەی كە ئەمڕۆ نێردراوە تا ئێستا بری 550 ملیار دینارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی شارستانی بۆ مانگی هەشت، هاوكات لە ڕۆژانی دیكەشدا تەواوی پارەی ماوە بۆ مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی پەیوەندی بە مووچەی مانگی حەوتەوە هەیە ئەوەیە كە ئەو لیژنانەی هاتوونەتە بەغدا و وردبینیان كردووە لە لیستی مووچە بۆیان دەركەوتووە كە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو كە بەغدا پارەی ڕەوانەی هەرێم كردووە، هەزاران فەرمانبەر دوومووچەیان وەرگرتووە كە شایستە نەبوون، كە بڕەكەی نزیكەی 600 ملیار دینارە و بە زیاد دراوە بەو هەزاران فەرمانبەرە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە بڕیارە لە ڕۆژی پێنج شەممە یاخود سەرەتای هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی هەرێم و دارایی عێراق لە بەغدا كۆببنەوە بڕایاری كۆتایی لەبارەی چارەنوسی مووچەی مانگی حەوت بدەن، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق بە زارەكی بە وەزارەتی دارایی هەرێمیان ڕاگەیاندووە ئەو زیادەیەی كە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوو ناردوومانە كە بڕەكەی زیاد لە 600 ملیار دینارە لەگەڵ بڕی ئەو پارانەی كە بۆ دەستەكانی ژینگە و دەستپاكی و دیوانی چاودێری دارایی ڕەوانە كراوە وەك مووچەی مانگی حەوت مامەڵەی لەگەڵ دەكەن و هەر كورتهێنانێكش بمێنێتەوە بەراورد بە مووچەی مانگی هەشت ڕەوانە دەكرێت، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی چارەنوسی مووچەی مانگی حەوت یەكلایی بكاتەوە.
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێشئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێشلەبارەی کردنەوەی گەرووی هورمزەوە بڕیار درا
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









