كۆمسیۆنی سەرجەم كاندیدەكانی یەكێتی بۆ ههڵبژاردنى پەرلەمانی كوردستان پەسەند كرد

لۆگۆى یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
SNN – عەلی حەمە سەعید
دوای وردبینیكردن لە ناوی سەرجەم ئەو كاندیدانەی كە یەكێتیی نشتیمانیی كوردستان ئاراستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كردبوو بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، دوای ناردنی ناوەكان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان و لێكۆڵینهوه له مهرجهكان و ئهستۆپاكیان، ناوی سەرجەم كاندیدەكان پەسەند كران كە ژمارەیان 172 كاندیدە لە چوار بازنەكەی هەڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان.
یەكێتیى نيشتمانیی كوردستان بۆ هەر چوار بازنەی هەڵبژاردن لە سلێمانی، هەولێر، دهۆك و هەڵەبجە 172 كاندیدی هەیە، لەو ژمارەیە 72 كاندیدیان لە بازنەی سلێمانی و 64 كاندیدیشیان لە بازنەی هەولێر و 30 كاندیدیشی لە بازنەی دهۆكە و بازنەی هەڵەبجەش شەش كاندیدی هەیە.
بهپێى زانیارییهكانى SNN كه له بهرپرسێكى باڵاى كۆمسیۆنى باڵاى سهربهخۆى ههڵبژاردنهكانى عێراق دهستیكهوتوون، “دوای ئەوەی ناوی كاندیدەكانی یەكێتی ئاراستەی كۆمسیۆن كران و لەلایەن كۆمسیۆنیشەوە ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاكی و چەند لایەنێكی دیكەی پەیوەندیداركران. دواجار، كاندیدەكانی یەكێتی سەرجەم ئەو مەرجانەیان تێدابوو كە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق دیاریكردوون، سهرجهمیان پهسهندكران و هیچ كاندیدێكی یەكێتی دوورنەخراوەتەوە”.
بەپێی ماددەی 5ی سیستمی تۆماركردن و پەسەندكردنی لیست و كاندیدەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی عیراق بە ژمارە 7ی ساڵی 2024ی هەمواركراو، پێویستە كاندید مەرجی دەستپاكییان هەبێت. هەروەها حوكم نەدرابێت بە تاوانەكانی ئابڕووبەری و لادان لە دابونەریتی گشتی. هاوكات، حوكم نەدرابێت بە تاوانەكانی كوشتنی بەمەبەست و دزی كردن. لەگەڵ ئەوەشدا، بەشداری لە تاوانەكانی رژێمی دیكتاتۆری پێشووی عیراق نەكردبێت.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
21كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
23كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









