
لۆگۆى بزووتنەوەى گۆڕان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەكاتەوە كە باس لە كشانەوەی بزوتنەوەكە دەكەن لە كابینەی نۆی حكومەت، هاوكات ئاشكراشی دەكات كە لەحەوتی مانگی داهاتوو ڕێكخەری نوێی گشتی بزوتنەوەكە هەڵدەبژێردێت و هەموو گۆڕانیش لەسەر ئەوە ڕێككەوتوون كە پارێزگاری پێشووتری سلێمانی بكرێتە ڕێكخەری گشتی
نزار مەحمود، ئەندامی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNی ڕاگەیاند: وابڕیارە پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان هەڵبژاردن بۆ دیاریكردنی ڕێكخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ئەندامانی جڤاتی گشتی بەڕێوەبچێت لەو چوارشێوەیەشدا لە ڕۆژی 5ی ئەیلولی 2024، هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەری جڤاتی گشتیی بەڕێوەدەچێت، هاوكات ڕۆژی 7ی ئەیلولی 2024، هەڵبژاردنی ڕێكخەری گشتیی و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی تا ئێستا زۆرینەی بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان لەسەری كۆكن بۆ جێگری ( عومەری سەید عەلی) وەك ڕێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان بریتییە لە ( دانا ئەحمەد مەجید) پارێزگاری پێشووتری سلێمانی، ئەوەش بەدەنگدان دەبێت لە لایەن ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن دوای ئەوەی ئەوانیش هەڵبژێردران.
ئەو ئەندامەی جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هیچ بڕیارێك نییە بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان لە كابینەی نۆی حكومەتی هەرێم بكشێتەوە، چونكە وەها بڕیارێك پێویستی بە كۆبوونەوەی جڤاتی نشتیمانی و جڤاتی گشتییە لەوێ بڕیار بدرێت نەك تاكە كەسێك تا ئێستاش ئەو بڕیارە نەدراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









