وردەكاری چوونی دوو شاندی هەرێم بۆ بەغدا لەبارەی چارەسەركردنی گرفتی مووچەی مانگی حەوت

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ 550 ملیار دیناری ڕەوانەی هەرێم كرد بەمەبەستی دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشت، بۆ یەكلایی كردنەوەی چارەنوسی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم سبەی شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە پێك دێت لە بەڕێوەبەرەكانی بودجە، ئامار، ژمێریاری، سەردانی بەغدا دەكەن و ڕۆژی پێنج شەممەش شاندێكی دیكەی باڵا دەچنە بەغدا.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNكە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی وەریگرتووە ئاماژە بەوەكراوە، بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی چارەنووسی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم وابڕیارە سبەی چوار شەممە شاندێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە پێك دێت لە بەڕێوەبەری گشتی بودجە، بەڕێوەبەری ئامار، بەڕێوەبەری ژمێریاری، لە وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا بكەن، كاری شاندەكەش گفتوگۆكردنە لەسەر پرسی خەرجییەكان و بڕی داهاتی ناوخۆ لەگەڵ بڕی ئەو پارانەی كە ئەمساڵ بۆ مووچە نێردراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، شاندەكە سبەینێ كە دەچنە بەغدا گفتوگۆش دەكەن لەبارەی رادەستنەكردنی ئەو داهاتانەی كە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تا مانگی حەوت هەرێم پێویست بووە رادەستیان بكات بەڵام رادەستی نەكردوون، هاوكات بابەتی گێرانەوەی قەرزەكانی سەر هەرێمیش گفتوگۆیان لەبارەوە دەكرێت، كە عێراق پێشتر داوای كردووە بڕی 900 ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆ بۆ بەغدا بگێڕێتەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە بە هەمان شێوە شاندێكی دیكەی باڵا كە پێدەچێت وەزیری دارایی و سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم و سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران و چەند وەزیرێكی دیكە لە خۆ بگرێت سەردانی بەغدا بكەن و بابەتی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێم یەكلایبكەنەوە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
14كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
14كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









