
SNN-
وهزارهتی تهندروستی ههرێمی کوردستان لەبارەی کۆلێراوە هۆشداریی دەدات و دەڵێت: نەخۆشییەکی سەختی سکچونە کە بەهۆی هەوکردنی بەکتریا دروست دەبێت، لە رێگای خواردنی خۆراک یان ئاوی پیس بڵاودەبێتەوە، دەشڵێت:” ئەگەر ههركهسێك هەستی بە نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا کرد، باشتره دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بكات”.
وهزارهتی تهندروستی له راگهیهندراوێكدا لهبارهی کۆلێرا هۆشداری دهدات و دەڵێت:”کۆلێرا نەخۆشییەکی سەختی سکچونە کە بەهۆی هەوکردنی بەکتریا دروست دەبێت، لە رێگای خواردنی خۆراک یان ئاوی پیس بڵاودەبێتەوە، لەکاتێکدا زۆرێک لەو کەسانەی توشی کۆلێرا دەبن هیچ نیشانەیەکیان بۆ دەرناکەوێت، بەڵام هەندێکی دیكه توشی سکچونی ئاوی توند و وشکبونەوەی لەش دەبن، کە ئەگەر چارەسەر نەکرێت، دەکرێت کوشندە بێت”.
وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کۆلێرا نەخۆشییەکە کە چارەسەر دەکرێت و دەستنیشانکردنی پێشوەختە زۆر گرنگە بۆ ڕێگریکردن لە ئاڵۆزییەکان. ئەگەر هەستت بە نیشانەکانی نەخۆشی کۆلێرا کرد، دەستبەجێ سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکە، چارەسەرکردن دوا مەخە، چونکە وشکبونی لەش بە خێرایی دەبێتە مەترسی لەسەر ژیان.
نیشانەکانی كۆلێرا
– سکچوونی ئاوی توند
– ڕشانەوە
– گرژبونی ماسولکەکان
– وشکبونەوەی لەش (وشکبونەوەی دەم، تینوێتی زۆر، سەرگێژخواردن)
کێ مەترسی لەسەرە؟
ئەو کەسانەی لەو ناوچانە دەژین کە پاکوخاوێنییان خراپە و دەستڕاگەیشتن بە ئاوی پاک سنووردارە، زۆرترین مەترسی توشبونیان بە نەخۆشی کۆلێرا هەیە، هەروەها گەشتیارانی ئەو ناوچانەش مەترسییان لەسەرە و پێویستە ئاگاداری خۆیان بن.
خۆپاراستن:
– زو زو دەستەکانت بە ئاو و سابون بشۆ، بەتایبەت دوای بەکارهێنانی تەوالێت و پێش خواردن.
– تەنها ئاوی پاک بخۆرەوە. ئەگەر دڵنیا نەبویت لە سەرچاوەی ئاوەکە، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی یەک خولەک بیکوڵێنە.
– تەنها خواردنی تەواو کوڵاو و گەرم بخۆ.
– پێش خواردنی میوە و سەوزە توێکڵەکەی لێبکەرەوە.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
15كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









