
SNN
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، ئەو برە پارەیە کە بەغدا ناردوویەتی بەشی مووچە ناکات، هەر بۆیە چاوەڕیی بەغدا دەکەن تاکو گوژمەی دووەمی پارەی مووچەخۆران بنێرێت ئەوکات لیستی مووچە رادەگەیەنن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی ئاب، سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە کەناڵ 8ی راگەیاندووە، ناتوانن بەو بڕە پارەیەی بەغدا ناردوویەتی ناتوانن مووچە دابەشبکەن و لیستی مووچە رابگەیەنن.
سەرچاوەکە وتوویەتی “چاوەڕێی بەغدا دەکەین تاوەکو مووچەی هێزە ئەمنییەکان بنێرێت، ئەوکات لیستی مووچەی مانگێکی فەرمانبەران رادەگەیەنین”.
روونیکردووەتەوە، چاوەڕێی گوژمەی دووەمی پارە دەکەین لە بەغداوە بنێردرێت، دوا بەدوای ناردنی گوژمەی دووەم لیستی مووچەی مانگی هەشت بڵاودەکەنەوە نەک مانگی حەوت.
هاوکات دارا سێکانیانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە SNNی راگەیاند، لیستی مووچە پەیوەندیی بە بەغداوە نییە، ئەوان تەنها پارەکە تەمویل دەکەن، بەڵکو دەبێت وەزارەتی دارایی هەرێم لیستی مووچە دیاری بکات و رایبگەیەنێت.
دارا سێکانیانیش لەوبارەیە وتی “دەبێت هەرێم لەو پارە زیادەی لە داهاتی ناوخۆ لای ماوە و بۆ بەغدای نەناردووە مووچەی فەرمانبەران دابەشبکات”.
ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی عێراق 36 ملیار دیناری وەک مووچەی مانگی تەمموز و 550 ملیار دیناری وەک مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی شارستانی رەوانەی هەرێم کردووە.
بەگوێرەی زانیاری و ئامارەکانی حکومەتی هەرێم ژمارەی مووچەخۆران لە هەرێم یەک ملیۆن و 132 هەزار و 390 کەسە، بۆ مووچەی مانگی حەوت پێویستیان بە 956 ملیار و 867 ملیۆن دینارە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









