
Floodwaters surround a vehicle in the area of Masawi near Meroe in Sudan's Northern State on August 27, 2024. (Photo by AFP)
SNN
بەگوێرەی میدیاکانی ئەو وڵاتە ژمارەی گیانلەدەستدان بە لافاوەکە کە چەند رۆژێکە سودانی گرتووەتەوە گەیشتووەتە 138 کەس، جگە لەوەش زیانێکی زۆری بە ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان گەیاندووە.
وەزارەتی تەندروستی سودان لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەھۆی لافاوەوە کە ماوەی چەند رۆژێکە 10 ویلایەتی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە ژمارەی گیانلەدەستدان بەرزبووەتەوە و گیەشتووەتە 138 کەس، نزیکەی 118 کەسیش بێ ماڵ ماونەتەوە و ئاوەرە بوون، زیاتر لە 300 هەزار کەسیش زیانیان بەرکەوتووە.
وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە جگە لە زیانی لافاوەکە ئاماری توشبوون بە پەتای کۆلێرای بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ گیانلەدەستدان و رایگەیاندووە، 102 حاڵەتی توشبوونی نوێ بە پەتای کۆلێر لە وڵاتەکەدا تۆمارکراوە و بەو شێوەیە ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون گەیشتووەتە ھەزار و 223 حاڵەت و ئاماری گیانلەدەستدانیش بە پەتاکە بۆ 48 کەس بەرزبووەتەوە.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









