سوپاسی ئیسرائیل لە ئۆپەراسیۆنێکدا بارمتەیەکیان رزگارکرد

SNN
سوپای ئیسڕائیل رۆژی سێشەممەی رابردوو رایگەیاند، هێزە تایبەتەکانی ئیسڕائیل لە ” ئۆپەراسیۆنێکی ئازادکردنی ئاڵۆزدا ” بارمتەیەکی ئیسڕائیلییان لە تونێلەکانی باشووری کەرتی غەززە ڕزگار کردووە.
دانیێڵ هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، ئەو بارمتەیە لە 10ی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن حەماسەوە فرێنراوە و دوێنی لە ئۆپەراسیۆنێکدا رزگار کراوە، ئەو بارمتەیە ناوی قەید فەرحان ئەلکەدیی و تەمەن 52 ساڵە ئەندامە لە کۆمەڵگەی بەدوین لە باشووری ئیسڕائیل، دوای رزگارکردنی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک و بارودۆخی جێگیرە.
ئاماژەی بەوەکردووە ئەلکەری لە تونێلێکی ژێرزەویدا ڕزگارکراوە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئاسایشی هێزەکانی ئیسڕائیل و ئەو بارمتانەی کە هێشتا لە غەززە ماونەتەوە.
ئەلکەدی لە کیبوتزی ماگین وەکو بارمتە گیراوە و ڕفێندراوە بۆ غەززە، کە یەکێکە لە زنجیرە کۆمەڵگەکانی دەوروبەری کەرتی غەززە کە لە 7 ی مانگی 10 دا لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە هێرشی کرایە سەر.
لەو هێرشەی حەماسدا بۆ سەر ئیسڕائیل نزیکەی 1200 کەس کوژران و زیاتر لە 250 ئیسڕائیلیش بە بارمتە گیران. ئەو هێرشەش بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکەی ناو غەززە.
بە ڕزگاربوونی ئەلکەدی ئێستا 108 بارمتەی ئیسڕائیلی و بیانی لە غەززە ماونەتەوە، بەڵام نزیکەی سێیەکی ئەمانە باوەڕوایە مردبێتن، چارەنووسی ئەوانی دیکەش نەزاندراوە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









