ماف و ئیمتیازەكانی مامۆستایانی گرێبەست و بڕی مووچەكانیان دیاریكرا

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای چاوەڕوانییەكی زۆری مامۆستایانی گرێبەست بۆ دامەزراندیان، دوای چەندین بەڵێنی سەرۆكی حكومەت و وەزیری پەروەردە دواجار بەشێك لەو مامۆستایانە دامەزران و بەشێكی دیكەشیان لەو مافە بێبەشكران، هاوكات SNN كۆی مووچە و ماف و ئیمیتیازاتەكانیان دەخاتەڕوو.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN، بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە (10)ی ساڵی 2019، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕگەی 13 كەتا ئێستا بەركارە لە هەرێمی كوردستان و كاری پێ دەكرێت، ماف و ئیمیتیازاتەكانی فەرمانبەرانی گرێبەست بە مامۆستایانەوە بەم جۆرە دیاریكراوە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست كە بڕوانامەی دیلۆمیان هەیە مانگانە بڕی 400 هەزار دینار و ئەوانەشی كە بڕوانامەی بەكالۆریسی چوارسیاڵییان هەیە مووچەی مانگانەیان بڕی 500 هەزار دینار دەبێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، وەرگرتنی مۆڵەتی ئاسایی بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە ساڵێكدا، وەرگرتنی مۆڵەتی نەخۆشی بۆ ماوەی هەشت ڕۆژ لە ساڵێكدا دەدرێتە مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست، هاوكات لە حاڵەتی پێویست بەپێی ڕاپۆرتی پزیشكیی پەسندكراو بۆ ماوەی 15 ڕۆژ مۆڵەت دەدرێت لە ساڵێكدا، هەروەها بۆ مامۆستایانی ژن مۆڵەتی لەدایكبوونی منداڵ بۆ ماوەی 21 ڕۆژە بەمووچەوە و مۆڵەتی دوای لەدایكبوون بۆ ماوەی 15 ڕۆژ بەمووچەوە پێیان دەدرێت.
هەر لەو ڕێنماییانەدا ئەوەشهاتووە، دوای كۆتایهاتنی مۆڵەتی لەدایكبوون، دەكرێت ڕاستەوخۆ بۆ ماوەی دوو مانگ مۆڵەتی نیوە مووچە بدرێت بە مامۆستایەی كە منداڵی بووە، هەروەها لە ساڵێكیشدا دەتواندرێت مۆڵەتی بێ مووچە بۆماوەی یەك مانگ بدرێت بە مامۆستایانی گرێبەست بە ژن و پیاوەوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








